<

ئەفسەرێكى پارتى بە پاساپۆرتێك بڕوانامەى كۆمەڵناسی لە زانكۆی سەلاحەدین وەردەگرێت

05/06/2009, 12:00 (GMT+1)
بەشی یەكەم
هۆگر محەمەد ئیبراهیم كە ئەفسەرە لە بەرێوەبەرایەتى رەگەزنامەو پاساپۆرتى هەولێر، بەبێ دەوام كردن وتاقیكردنەوە، ئێستاكە قۆناغى سێیەمى بەشی كۆمەڵناسی ئێوارانە لە زانكۆی سەلاحەدین. وا بڕیاریشە ئەمساڵیش دەری بچوێنن، كە بڕیارە لە 6\6 تاقیكردنەوە دەسی پێبكات.
وەنەبێ حزب لەم وڵاتەى ئێمەدا هەر تەنیا كارى حزبایەتى بكات، بەڵكو خاوەنى بكەومەكەیەو دەستیوەرداوەتە نێو كاروبارى دادوەرى وپرۆسەى خوێندنیش. سەیر لەوەشدایە زۆربەى ئەو پرۆفیسۆرو دكتۆرو مامۆستایانەى زانكۆ كەشانازى بە بڕوانامەو پێگەكەیانەوە دەكەن، بە فەرمانى حزب بڕوانامەى بێ زانستى وئەو پێگەیان پێدراوە.
شەرمەزارییە بۆ مامۆستایەكى زانكۆ كە بڕوانامەى بەناو دكتۆراى هەبێت كەچی بە پاساپۆرتێك شەخسیاتى خۆیی وزانستەكەى بفرۆشێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەى كە لە چەند سەرچاوەیەكى باوەڕ پێكراوەوە لە بەشی كۆمەڵناسی ئێوارانى زانكۆى سەلاحەدین بە دەستم گەییشتوون، هۆگر محەمەد ئیبراهیم كە سەر بەحزبی پارتییەو ئەفسەرە لە بەرێوەبەرایەتى رەگەزنامەو پاساپۆرتى هەولێر، ئەوە بۆ ماوەى سێ ساڵە بەبێ ئەوەى رۆژێك دەوامى كردبێت و بەبێ ئەوەى هیچ تاقیكردنەوەیەكى مانگانە ئەنجام بدات، وەكو هەندێ لە قوتابیانى ئەو بەشە باسیان لێوە كرد تەنانەت تاقیكردنەوەى سەرى ساڵیش ئەنجام نادات، كەچی ئێستاكە قوتابی قۆتاغى سێیەمى بەشی كۆمەڵناسی ئێوارانە.
هەر وەكو مامۆستایەك پێی گوتم بە پێی یاسای زانكۆ هەر قوتابیەك بە رێژەى لە 10% غیاب بێت، ئەوا فەسڵ دەكرێت. كەچی هۆگر محەمەد كە 100% غیابەو تاقیكردنەوەش ناكات، كەچی بە باشترین نمرەوە دەردەچێت. وەكو (د. ح.ع) پێی گوتم ئەم قوتابیە ئەفسەرى پارتییەو لەگەڵ دكتۆر عەبدولحەمید بەرزنجى، راگری كۆلێژى ئەدەبیات و، دكتۆر عەبدوڵڵاخورشید، سەرۆكى بەشی كۆمەڵناسی ئێواران، رێككەوتووە كەئەم دەوام وتاقیكردنەوە ئەنجام نادات و ئەوانیش دەرى دەچوێنن لە بەرانبەر ئەمەشدا هۆگر محەمەد پاساپۆرت وجەواز دەدات بە حەمید بەرزنجى و عەبدوڵڵا خورشید.
بەپێی ئەو بە دواداچوونەى بۆ ئەم بابەتە ئەنجامم داوە، هۆگر محەمەد هیچ مۆڵەتێكى یاسایی پێنەدراوەو هیچ پاساوێكى نییە بۆ دەوام نەكردن، لە گەڵ ئەوەشدا چەندین جار لە لایەن یەكێتى قوتابیانەوە حەمید بەرزنجى و عەبدوڵڵا خورشید ئاگادار كراونەتەوە كە هۆگر محەمەد دەوام ناكات و تاقیكردنەوە ئەنجام نادات، بۆیە قوتابیانى ئەو بەشە نارازین و هەڕەشەى شكات كردن و ئاشكرا كردنى ئەم بابەتە دەكەن.
لە رێگاى پێوەندى تەلەفونییەوە (د.ح.ع) كە خۆشی مامۆستاى بەشی كۆمەڵناسییە، ئەوەشی پێ گوتم كە هۆگر هەڕەشەى ئەوەى لێكردووە ئەگەر لە دەرسەكەى دەرى نەچوێنێ ئەوا رێگای پێ نادات سەفەرى دەرەوە بكات وپاساپۆرت وجەوازەكەى لی َ دەستێنێتەوە. ئەوەشی گوت كە هۆگر لەم رۆژانەدا پاساپۆتێكى بۆ دكتۆر عەبدوڵڵا خوشید هێناوە، بۆ ئەوەى ئەمساڵیش دەرى بچوێنێ و بچێتە قۆناغى چوارەم.
قوتابییەكى نزیك لە هۆگر پێی گوتم كە بێ ئەوەى هۆگر تاقیكردنەوە لە دەرسی دكتۆر عەبدوڵڵە خوشید ئەنجام بدات لە چل، سی داوەتێ، كەچی 28ی داوە بەمن، كە غیاباتم نییەو راپۆرتیشم داوەتێ.
سەیر لەوەشدایە مامۆستایەك دەیگوت لە ئێستاوە قەولی ماجستێریان بە هۆگر داوە.
هۆكارى سەرەكى وڤایرۆسی ئەم گەندەڵییانە، هەمووى خەتاى دكتۆر محەمەدى كوڕی مەلا سەدیقی خۆشناوە، كە زانكۆى سەلاحەدینى كردۆتە بارەگای حزبی ومەلهاخانەو لە ئاست ئەم هەموو گەندەڵی و پێشێلكارییانە بێدەنگ وبێ هەڵوێستە.
لە بەشەكانى داهاتوودا، باسی بێ ئەخلاقییەكانى هۆگر محەمەد و گەندەڵییەكانى عەبدولحەمید بەرزنجى و دكتۆر عەبدوڵڵە خوشید و
جۆری بڕوانامەو بە سەرۆك بوونى دكتۆر محەمەدى كوڕی مەلا سەدیقی خۆشناوتان بۆ دەكەم كە چۆن بۆتە سەرۆكى زانكۆی سەلاحەدین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان