كام شەرف پارێزى ونەتەوەپەرستى لاى مسعود بارزانى؟
22/03/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەوەى نیگەرانى كردم بینینى ئەو گرتەڤیدیوییە بوو كە زۆر سەرسامى كردم وناچاریكردم بەم شێوەى ئیستا قسەبكەم، كام ئەخلاق وكەلتورودابونەریت وئاین و.....هتد قبوڵى ئەو ڕەفتارە ناشیاوانەى ئەو چەكدارانە دەكات جگە لە دەسەڵاتى بنەماڵە؟ مسعود بارزانى تاكە قسەى كەشانازى پێوەدەكات وجەختى لێدەكاتەوە كەرامەتى تاكى كوردو پەیوەستبوونییەتى بەئاینى ئیسلام ودابونەریتى كومەڵگەى كوردەوارییەوە ووەكو خۆى دەلێت:- قبولى ناكام كەس لەم نیشتمانەدا بچەوسێتەوە!! باشە مسعود بارزانى چۆن قبولى ئەوەدكات كەرامەتى ئیسنانى كورد بەوچەشنە سوكایەتى پێبكریت لەهەولیردا؟ بۆچى؟ دەبیت ئەو گەنجە چى كردبێت تا بەوچەشنە مامەڵەى لەگەڵدا بكریت دوور لەهەموو عورف عادەتێكى دنیادا، من نامەویت زۆر قسەو باسى كەرامەتى تاكى كورد بكەم، چونكەپاش ئەوەى ئەوەم بینى بەچاوى خۆم دلنیابووم لەوەى كە كەرامەتى تاكى كورد دەمێكە لەلایەن ئەم حیزبە دەسەڵاتدارانەوە سوكایەتییان پیكراوە وئیستایشى لەگەڵدایە.
بۆیە لیرەوە بەمسعود بارزانى دەڵیم دوو رێگەى لەبەردەمدایە بۆ گەرانەوەى میسداقیەتى قسەكانى.
1- ئەگەر راستگۆیە با ئەو بەلتەجییانە بەسزایى یاساى بگەیەنێت ولە میدیاكانیەوە پیشانى خەڵكیان بدات كەجاریكى تر مسعود بارزانى قبولى سوكایەتى بەكەرامەتى تاكى كورد ناكات وهەركەسێكیش ئەو كردار بكات ئەوە بەو جورە سزادەردرێت.
2- ئەگەر ئەمەى پێناكریت ئەوە دەبیت لەمیدیاكانیەوە وەك شەرفمەندێك بێتە سەر شاشە وئیستقالەى خوی پێشكەش كەل بكات.
ئەگەرنا ئەوە ڕاستى ئەوە دەسەڵمێنێتى كە ئەو بەڵتەجى وبێ ئەخلاق وداماڵیو لەهەموو بەها مرۆڤایەتییەكان وهەموو كاروكردەوەتیروریستییەكانیش بەفەرمانى ئەو ئەجامدراوون،ئەو كاتەش دەستخوشی لەو بەلتەجییانە دەكەین كەوا گوێڕایەڵى سەركردەكانیان وئیمەش دەبێت چاوەروانى ڕۆژى سەركەوتن ودادگاى گەل دەبین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























