رونكردنەوەیەك لە (هێمن مەحمود)ەوە
25/06/2010, 12:00 (GMT+1)
ماوەیەكە برادەرێك بەناوی (هێمن مەحمود)ەوە لە گۆڤاری (شەن) دا بابەت و چاوپێكەوتنی سیاسی دەنوسێ، تاوەكو ئێستا چەند هاوڕێیەك پەیوەندییان بە منەوە كردووە كە ئایا ئەو برادەرە منم یان نا؟.
من لێرەوە بەهەموو ئەو هاوڕێیانەوە و خوێنەران دەڵێم ئەو برادەرە من نیم، من (هێمن مەحمود)م لەدەربەندیخان، ماوەی 8 ساڵە چیرۆك نوسم و كاری وەرگێڕانیش دەكەم لەبواری فیكری و ئەدەبی و ئیسلامی سیاسی،لەرۆژنامەكانی كوردستانی نوێ و چاودێر و هاوڵاتی و ئاوێنە و گۆڤارەكانی ئایندە و سایتەكانی دەنگەكان و كوردستان پۆست وماڵێك لە ئاسمان و چراكان و سبەی دا بابەتەكانم بەناوی خۆم و وێنەی خۆمە شتەكانم بڵاودەكەمەوە ،هەندێك جار لەسەر مەسەلەیەكی سیاسی و یاخود هەڵوێست وەرگرتنێك یاخود روداوێكی رۆژنەبێت وتاری سیاسی نانوسم، داواكارم لەو بەرێزە كە وابزانم خەلكی رانیەیە بۆئەوەی هەم ئەویش توشی ئیشكال نەبێت و هەم منیش تكادەكەم ناوی خۆی بگۆڕێت یاخود پاشگرێك بۆ خۆی زیاد بكات.
دوبارە لەگەڵ رێزم بۆ هەموو لایەك
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























