دەمیرتاش به توندی بەرپەرچی مهاتهرهتهکانی ئەردۆغانی دایەوە
29/12/2010, 12:00 (GMT+1)

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی رادیکاڵ، دوای ئەوەی (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک وەزیری تورکیا لە ناو پەرلەمان توانجی گرتە داواکارییەکانی بەدەپە بۆ "فەرمی کردنی زمانی کوردی و ئۆتۆنۆمی دیموکراتی بۆ کوردستان" و ئەو پارتەی بە پاشکۆی پەکەکە لەقەڵەمدا، (سەلاحەدین دەمیرتاش) سەرۆکی پارتی بەدەپە لە لێدوانێکدا بە توندی وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە.
(دەمیرتاش) لەمیانی وتەکانیدا سەرۆک وەزیری تۆمەتبار کرد بەوەی هەڕەشەی لێکردوون و سووکایەتی پێکردوون و راشیگەیاند، ئەوان داوای برایەتی دەکەن کەچی وتەکانی (ئەردۆغان) جیابوونەوە و جیاکاری قووڵتر دەکەنەوە.
سەرۆکی بەدەپە تەئکیدیشی کردەوە، ئەردۆغان سوورە لە سەر ئەوەی سەرکوتیان بکات، بەڵام ئەگەر سەریشیان ببڕن لە سەر پێ رادەوەستن و لە داواکارییەکانیان پاشگەز نابنەوە.
شایهنی باسە سەرۆک وەزیری تورکیا لەمیانی وتەکانیدا وتبووی، نەتەوەی ئەو بە یەک زمان قسە دەکات و یەک دەوڵەت و یەک ئاڵاشی هەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















