<

بروسكەیەك لە كوڕانى عەشیرەتى سورچى بۆ خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى لە سلێمانى

15/03/2011, 12:00 (GMT+1)
كوڕانى عەشیرتى سورچى/ هەولێر

ئێمە وەك كوڕانى دەڤەرى سورچییایەتى پشتگیرى ئەو هەڵوێستە جوامێرانەو كوردانەتان دەكەین، بە دڵ و بە گیان لەگەڵ داوا رەواكانتانداین كە بە دڵنییایەوە داواكارى سەرجەم خەڵكى كوردستانە.
لاى هەمووان ئاشكرایە كە پارتى دیموكراتى كوردستان/ عێراق هەردەم دژایەتى خواستەكانى گەلى كردووە و ساڵانێكى دوورو درێژە سەركوتى هەموو دەنگە ئازاو پاكەكانى كردووە. ئێمە لە عەشیرەتى سورچى نزیكەى یەك سەدەیە لەلایەن بنەماڵەى شێخانى بارزانى و دواتریش بە ناوى حزبی دیموكراتى كوردستان دەچەوسێنرێینەوە، هەر ئەم دوژمنداریكرنەش بوو بە مایەى ئەوەى كە چەندین عەشیرەتى رەسەنى كوردستان بكەونە ژێر كاریگەرى دەسەڵاتى حكومەتە یەك بە دواى یەكەكانى عێراق و لە كاروانى كوردایەتى بێبەش بكرێن. ئەم دوژمنداریكردنەى عەشیرەتەكانى كوردستان لە دوای راپەڕینى بەهارى 1991 كەوتە قالبى كوشتن و تیرۆركردن و ترساندنى چەندین كەسایەتى دیارو ناسراووى عەشیرەتەكان بە گشتى و عەشیرەتى سورچى بە تایبەتى، ئەمە سەربارى بە تاڵان بردنى موڵك و ماڵیان..
هەر سەركەت و سەرفراز بن لە پێناو سەربەرزى كوردستان و پاككردنەوەى لە گەندەڵكاران و خۆفرۆشان.

داواكارین ئەم پەیامەمان لە بەر دەركى سەراى ئازادى بگات بە گوێچكەى خۆپیشاندەرە بەڕێزەكان.

كوڕانى عەشیرتى سورچى/ هەولێر


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان