لەئاههنگی جه‌ژنی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا ، مەسعودو هەڵۆی برایم ئەحمەد بە یەکتری ناسێندران
20/06/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌که ووتی: هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستپێشخه‌ری کردووه‌و چووه‌ته لای بارزانی و خۆی پێ ناساندووه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که پێشتر مه‌سعود له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارت و قه‌واره‌و لیسته جیاوازه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کۆبووه‌وه به‌ڵام هیچ کام له کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بانگێشتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه نه‌کرد که‌بڕیاره له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی ته‌موزی داهاتوودا ڕکابه‌ری مه‌سعود بکه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. ئەم چاو پێکەوتن و پێکناساندنەی هەڵۆو مەسعود جێگای گومانە. پێدەچێت ئەوەش یەکێك بێت لە تاکتیکەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی گەمەیەك بێت لە گەمەکانی هەڵبژاردن. لە کاتێکدا نەك هەر هەڵۆی برایم ئەحمەد بەڵکو مه‌سعود ڕکابەری تریشی هەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کە دیاریترینیان دکتۆر کەمال میروادەلیە و زۆرینەی خەڵکی کوردستان بڕیاریان داوە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دکتۆر کەمال میراو دەلی هەڵبژێرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















