بەیاننامەى ئەنجومەنى كوردستانێكى ئازاد و دیموكرات لەسەر سیناریۆى لیژنەى لێكۆڵینەوە
20/09/2010, 12:00 (GMT+1)
جەماوەرى بەشەرەف وخۆڕاگرى كوردستان ، نوسەران و ڕۆشنبیران ،ماتەم گێڕان و مامۆستایان ، خوێندكارین هێژا ، هەروا كە دەزانن بنەماڵەى (مستۆ)هەر لە سەرەتاوە كە بەناوى شۆڕشەوە دایانە شاخ و ناویان لێنا شۆڕش لە ئەیلولدا هیچ ئەێل و ئەساسى نەبوە بە ڵكو هەر لەو زەمەنەوە بە خیانەت لە كورد دەستیانكردوە بەكار لە ڕاستیدائەوە شۆڕش نەبوە بەڵكو لە سەر ئەو بێشەرەفیە بو كە مستۆ لە گەڵ ئافرەتێكدا توشى هات و واى لێكرد كە خێڵەكەیان بداتە شاخ واتە ڕایانكرد نەك بۆ شۆڕش بەڵكو لە سەر ئەتكى ئافرەتێك بو دایانە شاخ نەك بۆ كوردكە دواتریش بونە پیاوى بێگانەى ڕوسى و بەریتانى مستۆ لە مۆسكۆ وتى كەس ژنى ڕوسى نەهێنێت بەڵام خۆى یەكەم كەس بو هێناى و كورێكیشى لێى بوووە هۆكارەكانى ناكۆكى نێوان شێخ ئەحمەد و مستۆ لە شارى بۆكان و بەكوشت دانى دەیان هەزار پێشمەرگەى بێتاوان لە شەڕى نێوان كۆمارو ئێراندا كە مستۆ بە جێى هێشتن و خۆى بۆ ڕوسیا ڕایكرد و ئەم وتەیە كە دەڵێت ("ئەگەر شۆڕشمان پێ نەكرێتن خۆ پێمان تێك ئەدرێتن") كە هى كەڵەپیاوێكى بنەماڵەیە و سەگۆ قادرى شێرەكەى پارتى بە كورد دەوەڕێتن ودەڵێتن ("میلەتى كورد وەكو سەگ وایە گەر نانى نەدەیتێ پێت دەوەڕێ ") ئەمە لامشتێكە لە خەروارێكى خەباتى بنەماڵە ئیتر دەبیتن چی لەم بنەماڵە غەیرى تیرۆرو كوشتن و بڕین چاوەڕێبن با بوەستێت لێردا ئەم باسە جێى دەهێڵین بۆ كاتێكى تر ،،،،،،،،، پاش چوار مانگ تێپەربوون بەسەر تیرۆركردنى خوێندكارو ڕۆژنامەنووس شەهید (سەردەشت عوسمان) پارتى بەشێوازێكى مەڕموز و گوماناوى پەردەى پێش كۆتایى شانۆى سیناریۆكەى خستە بەردەم جەماوەر بۆیەش دەڵێین پەردەى پێش كۆتایى بۆیە كە پەردەى كۆتایى سیناریۆكە لە ڕوداندایە بێگومان پەردەى كۆتایى زۆر گرنگتر و گەورەتر دەبێت لەبەر ئەوەى سەرنجى هەمو میدیاكانى دەرەوەو ناوەوە و جیهان و لایەنەكان و جەماوەریش بەرەو لاى خۆى ڕادەكیشێتن وە ئەم سیناریۆى پێش كۆتاییە بە نیازن كەم ڕەنگ بكاتەوە كە بێگومان بە پێى ئەو زانیاریەى لەبەر دەستماندایە سەرقاڵى داڕشتنى پلانێكى دروستكراوى زنجیرەیى بەناوى تیرۆریستانەوەن بەڵام ئاكام و ئامانج و مەبەست كێن و كوێیە بەداخەوە نازانین هەمو ئەمانە بۆ چەواشەكارى و خۆڵكردنە ناو چاوى جەماوەرەو دەیانەوێتن تیرۆركردنى ئەم ڕۆژنامە نوسە بشارنەوە بێگومان پارتى لیژنەیەكى پێك هێناوە كە كەس نازانێت كێن بەڵام گرنگتر لەوە ئەمەیە كە ئەم پرسیارانەمان بۆ وەڵام بداتەوە :
1-ئەو لیژنەیەى كە پارتى پێكى هێناوە لە چەند كەس پێكهێنراوە وە كێن وە لە چ بوارێكدا پسپۆڕن و سەربە چ دەزگایەكن ؟
2-لە كوێوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە و لە چ بەروارێكدا و سەرچاوەى زانیاریەكانیان كوێ بوە و پشت ئەستور بە چ بە ڵگەیەك درێژەیان داوە بە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون ؟.
3-چ كەسانێكیان بانگهێشتى لێكۆڵینەوە كردوە و لە سەر چ بنەمایەم بێگومان ئەبێت تۆمار كرابێتن بۆ ناخرێتە سەر سایتەكانى خۆیان (بنەماڵە).
4-وتەو لێدوانەكانى بەڕێوەبەرى دۆسیەكە بۆ بێسەرو شوێنە ئەى لە هەموى گرنگتر ئەو پزیشكە كێیە كە بەڵگەى پزیشكى دادوەرى ئیمزا كردوە و هۆكارى مردنەكەى بە چى تۆمار كردوە ئایا ئەم نوسراوە مەوجودە بۆ بڵاو ناكرێتەوە ئایا باس لە ئەشكەنجەدانى پێش مەرگ دەكاتن؟ كە بێگومان مەوجودەو بە كامیراى گەورەو مۆبایلیش لە لایەن یەكێك لە پاسەوانەكانى بكوژەكەوە تۆمار كراوە بەڵام بۆ خاوەنى ئەو موبایلە بێسەروشوێنە ئایا لە دەرەوەى ووڵاتە یان نا وە بۆ چى ؟
5- بۆچى لیژنەكە درەنگ پێك هات بە حساب لە ڕاگەیاندنەكانى پارتى دا بڵاو كراوەتەوە كە بەپەلە سەرۆكى هەرێم فەرمانى پێكهێنانى لیژنەى داوە بەڵام بۆ چى وە كەى وە چون پێك هات ؟
6-بۆچى لیژنەكە چوار مانگى پێچوو ؟ نەكا پسپۆڕەكان لە دەرەوە هاتبن درەنگ گەشتبن.
7- لە سەر چ ئەساسێكى مەكتوب یان مەسجول ئەیسەلمێنن كە ناوبراو سەر بە تیرۆریستان بوە با بڵاوى بكەنەوە بۆ ڕاى گشتى .
8- ئەو عەرەب ناوەى كە هێناویانە خۆى لە كوێبوە دۆسیەكەى لە زیندانى هەوڵێردا مەوجودە ! ئایا پاش و پێش ڕفاندنى شەهید (سەردەشت) ئەم هیشامە تەزویرە چۆن هەر لە زینداندا بوە ؟وئایا ئەم ڕەسمە هەمان هیشام ناوە ؟ ئایا هیشام هەر وجودى هەیە؟ ئەى چۆن و كەى لەزیندان هاتوەتە دەر و چوەتە موسڵ ؟ ئەى ئەگەر چوەتە موسڵ چۆن و بۆچى گەڕاوەتەوە هەوڵێر ؟ ئەى ئەگەر گەڕاوەتەوە چۆن دواى چوار مانگ پێیانزانیوە ؟ ئەگەر زوتر گیراوە بۆ چى دواى چوار مانگ ئاشكرا كراوە ؟
9-ئەگەر وایە تیرۆریستان لە ناو شاردان و ئەوەندە چالاكن و لە ناو دامودەزگاى خوێندندا نفوزیان كردوە ئەى كەواتە كوا ئاسایشتان و پاراستنتان ئەگەر خۆتان نین .
10-ئێستا پارتى خۆى ساخ كاتەوە بابزانین كام دەزگاى ڕاست دەكات بكوژەكان كێن كوردستان تى فى بڵاوى كردەوە كە (ئا ،ئا) و (ئا ، میم)ن و پەیامنێریش ئەڵێ (ڕ ، ڕ)و (ڕ ، میم)ن ئایا ناوى قاتل و بكوژو تیرۆریست بە پیت بڵاو كراوەتەوە تا ئێستا ئەگەر ئەسڵ و ئەساسى هەبێت؟
وەڵامى هەموو ئەم پرسیارانە بێگومان هەمو دەیزانن بەڵام دەبیتن بنەماڵە نەیزانن ؟
لە كۆتاییدا داوا لە جەماوەرى كوردستان و خاوەن وتەو پێگەو قەڵەمە بەڕێزەكان دەكەین كە پاشەكشە لە مەوقیفى شێرانەیان نەكەن وبە هەرشێوەیەك كە ئەتواننو ئەكرێتن فشار بخەنە سەر بنەماڵەو دامو دەزگاكانى بۆ دەرخستى ڕاستیەكان و پاشەكشە بە پارتى بكرێتن لەم كارانەیدا و ڕێگیرى لە ڕودانى پەردەى كۆتایى سیناریۆكەى بارزانى بكرێت تا كەسانێكى بێ تاوانى تر نەبنە قوربانى مەرامە چەپەڵەكانیان سەربەرزى بۆ شەهیدانى قەڵەم و ڕێگەى ئازادى كوردستان و سەر شۆڕى بۆ داگیركەرانى قەڵەمى ئازادى و دیموكراسى ، بنەماڵەى پارتى نادیموكراتى كوردستان.
ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى كوردستانێكى ئازادو دیموكرات /ناوەندى پایتەختى هەرێمى كوردستان
هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن 20 /9/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























