<

كابینەى پێنجەمى حكومەتى هەرێمى كوردستانو هەڵوێستەیەك

02/12/2009, 12:00 (GMT+1)
ئەگەر بە خێرایی ئاوڕێك لە هەرێمى كوردستانى عێراق بە گشتىو شارى هەولێر بە تایبەتى بدەینەوە هەست بە گۆڕانێكى زۆرو وەرچەرخانێكى مێژوویی دەكەین لە ڕووى ئاوەدانكردنەوەوە. ئێمەى كورد گەلێكى زۆر مەزلومین دوژمنان هیچ درێغیان نەكردووە لە دژایەتیكردنمان تەنانەت ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان دەستیشیان نەڕۆیشتبێ هەر هیچ نەبێ ئێمەیان بە شەكراو كوشتووە هەروەكو پێش ڕاپەڕین ڕژێمى پێشوو بەشێكى زۆرى گەنجى ئەم وڵاتەى كردە جاش پۆلیسو مشەخۆر زیاتر مەبەستى ناوبەدكردنى ئەو كەسانە بوو هەروەها ڕاهێنانیان بوو لەسەر تەمبەڵىو كاسەلێسى بەڵام خۆشبەختانە ئەم ڕۆژكارە درێژەى نەخایەندو ڕاپەڕین ڕوویداو گەلى كوردستان بووە خاوەنى پەرلەمانو حكومەتو دەسەڵاتى دادوەرى خۆى جا ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو ڕۆژێك پێویستە ڕۆڵەى ئەم گەلە لە دەورى ئەم قەوارە سیاسیە كۆبێتەوەو بەیەك دەستوبە یەك هەست لە پێناو ئاوەدانكردنەوەى كوردستان تێبكۆشن لە كاتێكدا گشت پێداویستیەكان لە ئارادایەو ئێمەش لە گەلانى ترى دونیا كەمتر نینو با بەس بێت دژایەتى یەكتركردنو خۆخۆرىو ڕەشبینى با بە چاوێكى كراوەو گەشبینەوە سەیرى ئاسۆ كەین چیتر سەركردەكانمان نەشكێنینەوەو لە بایەخى ئەم دەسكەوتە مێژووییانە كەم نەكەینەوە ئێمەى نەوەكانى شەستو حەفتاكان زۆر باش لە بیرمانەو هەر وا دەزانین ئەمڕۆیە ئەم شارى هەولێرە تەنها باخچەى گڵكەندو باخچەى محەتەو باڵاخانەى جەلیل خەیاتى لێ بوو هەروەها بازاڕو گەڕەكەكانى تریش لە گوندێكى گەورە دەچوو بەڵام ئەمڕۆ دەیان باڵاخانەو تەلارى جوانو باخچەى دڵڕفێنى لێیەو لە جیاتى زانكۆیەك چەندین زانكۆى لێ كراوەتەوە جا ئەوەى دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە ئەم گۆڕانە بە شەوو ڕۆژێك ڕووى نەداوە بەڵكو بە هەوڵو تەقەڵاو كۆششو شەونخوونى دڵسۆزان هاتۆتە ئاراوەو هەریەكێك لەو كەسانەى كە لە چەند ساڵى ڕابردوودا بەشدار بوون لە حوكمڕانێتى ئەم هەرێمە هەریەكەو پشكێكى بەردەكەوێ بەڵام ئەوەى پێویستە بوترێ نێچیرڤان بارزانى پشكى شێرى بەردەكەوێ كە بە ڕاستى شایەنى ئاماژەبۆكردنەو پێوست بە هەڵوێستەیەك دەكات.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆك حكومەتێكى گەنجو لێهاتووو ماندوو نەناسو بوێر بوو بۆیە هەر لە دەسپێكى وەرگرتنى پۆستەكەیدا بە گوڕوتینێكى زۆرەوە هاتە مەیدانو لە ماوەیەكى زۆر كەم توانى وەك كەسایەتییەكى سیاسو سەركردەیەكى جیاواز دەركەوێ نەك لە ئاستى كوردستان بەڵكو لە ئاستى جیهانیشدا تەنانەت كەسایەتى نێچیرفان بارزانى هێندە دیاربوو بە چەشنێك مناڵو كابانى ناوماڵانیش دەیانزانى كێیەو خۆشیان دەویست هەڵبەتە بە كارە جوانو مێشك كراوەییو سینك فراوانییو بەساتەتەكەى چۆتە ناو دڵو دەروونى زۆربەى تاكى ئەم كۆمەڵگایە. لە كارە هەرە دیارەكانى لە كابینەى پێنجەمدا دانانى بناغەى وەبەرهێنانو ڕاكێشانى سەرمایە گوزارانبوو بۆ كوردستان لە ڕێگەى دانانى پڕۆژە یاساى وەبەرهێنان كە دواتر بووە یاساو تا ئێستاش كارى پێ دەكرێو دەتوانم بڵێم نێچیرڤان بارزانى ئەندازیارى بیرۆكەى وەبەرهێنانە لە كوردستاندا چاكەى ئەم هەموو پڕۆژە بازراگانىو مۆڵو زانكۆ ئەهلیانە دەگەڕێتە بۆ بەڕبێزیان، هەروەها بەڕیبَزیان خاوەنى بیرۆكەى گواستنەوەى كوردستانە لە هەێمێكى بەكاربەرى نەوت بۆ هەرێمێكى بەرهەم هێنو بەمەش دەتوانم بڵێم هەڕەشەكان بە بڕینى نەوتو دانانى گەمارۆى لەم چەشنە لەسەر كوردستان لە ئایندەدا بێ ئاكام دەبن تەنانەت دەتوانین پشت بە ئابوورى خۆمان ببەستینو نەك هەر ئەمەندەش بەڵكو دشكرێ وەك كارتێكى سیاسى بەكارى بێنین بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانمان بە تایبەتى لەگەڵ ئەو وڵاتانەى كە سوود مەندن لە بیرە نەوتەكانى كوردستان. لە كۆتاییدا هەر لە پەراوێزى ئەم وتارەمدا دەمەوێ دەسخۆشیش لە دكتۆر نورى سنجارى بكەم كە بە ڕاستى پێشمەرگەیەكى ماندوو نەناسو بەرپرسێكى دڵسۆزى كابینەى پێنجەم بوو هەمیشە دەرگاكەىو مۆبایلەكەى لە ڕووى هاوڵاتیاندا كراوە بووەو یەكێك بووە لەوانەى كە بە ئەمانەتەوە پرۆگرامەكانى نێچیرڤان بارزانى بۆ خزمەتكردنى هاوڵاتیانو بوژانەوەى كوردستان جێبەجێ كردووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان