<

حزبى شیوعى ڕووسپى یە

30/03/2011, 12:00 (GMT+1)
بەڕێزسۆران عمرلەبابەتێكیداداواى ڕوسپى كردنەوەلەحزبى شیوعى وبزوتنەوەى ئیسلامى دەكات بەوەى كەلەپەڕلەمان وحكومەت بكشێنەوە من وتەبێژى هیچكام لەودوحزبەنیم بەڵام وەك شیوعیەك بەئەركى خۆمى دەزانم كەبەبەڕێزت بڵێم كەحزبى شیوعى ڕووسپیە بەوەى كە نەلەئاودیوكردنى سەروەت وسامانى وڵات ونەلەشەڕى ناوخۆونەلەگەندەڵیەكان ونەلە جەواشەكردنى میلەت هەبوەوبشگرە ڕۆڵى جدى هەبوەبۆكۆتاهێنان بەهەرنەهامەتى وسیاسەتێكى نادروست لەدژى بەرژەوەندیەكانى گەل ونیشتمان وەزۆریش ڕوسپین كەتەنهاوەزیرەكەمان دورەلەتێوەگلانى گەندەڵى بەشاهیدى گشت كەسێكى خاوەن ویژدان وكارى جدیشى كردوە بۆبنبڕكردنى گەندەڵى وناعەدالەتى لەنێووەزارەتەكەیدا..بەبۆجونى بەڕێزت كەسێكى وەك دكتۆركاوە) بمێنێتەوە لەوەزیرى بۆنەهێشتنى گەندەڵى یاخودجۆڵى بكات ئەگەرئێمە بەڕاست نێتمان جاككردن وجاكسازیە لەئیدارەكانى حكومەتدابێگومان مانەوەى سودبەخشەئەگەرنێتمان ڕوخانیش بێت ؟ئەوەمەوزعێكى ترە..حزبى شیوعى هەردەم هەڵوێسى ڕوون ولەكاتى خۆیداهەبوەوپرۆژەى جاكسازیشى پێشكەش كردوەودەنگیشى دلێربوە لەڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵى وسیاسەتى دووفاقى ودوئیدارەى وهەتادواى..دەشكرێت قسەیەك لەبێ دەنگى وبەدەنگى گشت لایەنەكان بكرێت ڕونیشە هەریەك لەولایەنانەى نێومعارەزەولاى حكومەتیش مەبەستیانە لەمەعارەزەبون ومانەوەیان لەحكومەت مەبەست لەخزمەتكردنبێت بەگەل ونیشتمان بەفعلى ؟باتێڕامانێك بكەین هەرلەسەرەتاى یەكەم هەڵبژاردن وپێكهێنانى یەكەم حكومەت وسەرهەڵدانى شەڕى نەگریسى ناوخۆوئەوگشت كوشت وبڕەزۆرەى نێوان حزبەبەشەڕهاتوەكان ودوئیدارەى وگەندەڵیە زۆروزەبەندەكانى ئەسناى شەڕودواى شەڕى ناوخۆتەنهاحزبێك لەسەرەتاوە هەوڵى چارەسەركردن وكۆتاهێنان بەونەهامەتیانەى ڕوبەڕوى گەل بوبویەوە دابێت حزبى شیوعى بوودواتریش لەگەڵ چوارحزبەكەودواتریش هاوڕئ عزیزى سكرتێرى ئەوكاتى حزب دەورى كاریگەریانگێڕالەئاشتبونەوەویەكخستنەوەى حكومەت ..كەئەوكاتیش هەوڵى جدى هەبوبۆپێوەگلانى حزبى شیوعى ..ئێمەوەك شیوعیەكان بەڕێگایاسایى ومەدەنیەكان مەبدەئیەن لەگەڵ شەقام وناڕزایەتیەكان وخۆپشاندەرانداین وبڕواى تەواومان بەداخوازیەكانیان هەیەودەشبێت حكومەت مل بۆداواكانیان بدات وەزۆریش گرنگە گشت لایەك كاربكەین بۆسیاسى نەكردنى داواكانى جەماوەر كەپێدەجێت گرفتى زۆرێك خەڵك لەوەدابێت بەڕێزكاك سۆران ئەوەى نەهاتەسەراونوێژى هەینى نەكردماناى ئەوەنیەكەلەبەرەى دەستەڵاتە ودژى بەرەى گەلە من پێم وایەبەكارهێنانى ئەووشەیە هەدەف پێك نیەجونكەحكومەت وخەڵك تەواوكارى یەكترین ودووساڵ كەمترەدەنگى زۆرینەى گەلى وەرگرتوە من ناكەومەبەرەى داكۆكى لەدەستەڵات جونكە ئەوەكارى من نیەوەلەگەڵ هەردەنگێگى مەدەنیانەویاسایانەدام بۆبنبڕكردنى گەندەلێ وئەنجامدانى چاكسازی لەنێوحكومەتدا..بەڕێزم دەڵێیت بەزیاترلە(76حزبى چەپەوە كورسیەكتان هێنا..لەكوردستاندا(76)حزب نیەبەڕاست وچەپەوە ئەوداتایەت لەكۆئ هێناوەئەگەریش وەك تەعلیق دەیڵێیت زۆرجێگاى فەخروشانازیە كەچەپەكان نەخاوەنى سیاسەتى دووفاقى ونەخاوەنى پارە ونەدروشمى چەواشەكارین ئەودەنگەى هاتوەهى خەڵكى خاوەن فكروهەڵوێست وئەقڵیەتى جوان وسەردەمیانە ى چەپگەراى كوردى بوە هەربۆیە دەیڵێم حزبى شیوعى خاوەنى ڕابوردویەكى پڕسەروەری ومێژویەكى دورلەهەرزیان گەیاندنێكە بەبەرژەوەندیەكانى گەل ونیشتمان بۆیەڕووسپبترین حزب دەژمێردرێت لاى خەڵكانى بەهەڵوێست وبەویژدان
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان