کەناڵی زاگرۆس تیڤی دادەخرێت و کەناڵی کوردستان تیڤیش دەبێتە هەمەڕەنگ
19/06/2015, 11:58 (GMT+1)

لە ئایندەیەكی نزیكدا كەناڵی Kurdistan24 کە تایبەت بە هەواڵ و زانیاری نوێی، ئەم کەناڵە نوێیە سەر بە دەزگای پاراستن و مسرور بارزانیی دەبێت، پەخشی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر دەست پێدەكات، لە ئیستاشدا ئامادەكاریی تەواویی بۆ كراوە کە وەک کەناڵی رووداو زۆرترین پەیامنێر و بیێژەری هەبێت.
بەپێێ ئەو زانیاریانەی دەست کوردستانپۆست کەوتووە و بەدوا داچوونی بۆ کراوە، وا بریارە (كەناڵی زاگرۆس تیڤی) دابخریت و ئەو كارمەندانەی لە بواری هەواڵسازی و كاری پەیامنێری و بیژەرییدا كاردەكەن دەگوازرێنەوە بۆ كەناڵی (كوردستان 24 ) و ئەوانی تریش رەوانەی كەناڵی (كوردستان تیڤی) دەكرین، كە بریار وایە كەناڵی (كوردستان تیڤی) ببیتە كەناڵێكی هەمەرەنگ و بەهەمان شێوە كارمەندانی بەشی هەواڵسازی و بیژەر و پەیامنێرانی (كوردستان تیڤی)ش دەگوازرینەوە بۆ كەناڵی (Kurdistan 24) لە ئیستاشدا بەشی زۆری ئەم كارمەندانە لە هەر دوو كەناڵی (كوردستان تیڤی) و (كەناڵی زاگرۆس تیڤی) رۆژانە پەیوەندی بە كەناڵی (Kurdistan 24)ەوە دەكەن
وا بڕیاریشە بارەگا و نوسینگەكانی (كوردستان تیڤی) لە شار و شارۆچكەكان بخرینە خزمە ت كەناڵی ARK TV كە بریارە بەم زوانە پەخشی خۆی دەست پێبكات كە ئەم کەناڵە تایبەت دەبێت بە رۆژئاوای کوردستان کە ئیستا پەخشی زاگرۆس ماوەی دوو کاتژمێر پەخشی هەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























