دەسەلاتی کوردی وینایەک لە دیکتاتۆری
05/09/2015, 9:34 (GMT+1)

سروشتی دیكتاتۆر جیاوازیەكی ئەوتۆی نیە جا ئەم دیكتاتۆرە لە ڕۆژهەلات بیت یان لە ڕۆژئاوا .. لەكیشوەری ئاسیا بیت یا ئەفریقیا ، لەئەمریكای لاتینا بیت یا خۆرهەلاتی ناوەڕاست .. هیتلەر فرنی غازی بۆ قەتلوعامی جولەكەكان دامەزراند .. سەدام حوسینیش كوردی ئەنفال و كیمیابارانكرد .. كیم جونغ ایلی دیكتاتۆری كوریای باكور میللەتەكەی لەبرسا كوشت . بەشار ئەسەد ئەمرۆ ئەوەی ئەیكوژیت میللەتە عەرەبەكەی خۆیەتی كە لەم ولاتەدا خەلتانی خوینی کردوون ، هیچكات نە ئەم و نە ئەویش پەرۆشی میللەتەكەیان نەبونە .. دیكتاتۆرەكانی روانداو بۆسنیاو كەمبودیاش یاسا نیودەولەتیەكانیان ئەخستە ژیر پییانەوە كاتیك لەگەل نەیارەكانیان مامەلەیان ئەكرد ، لە هەریمی کوردستانیش سالانە راپۆرتە نیودەولەتیەكان قەبارەی پیشلیكارییە یاساییەكان دەرئەخەن كە دەسەلاتی کوردی دژی مافە سیاسیەكان و مافە دیموكراتەكان و تاكەكەسیەكانیش ئەنامیان داوە و دەسەلاتیش بۆی پینەناکریت . لەسیاسەتی حوكمرانی و بەریوەبردندا ، هەمان سیاسەتی دیكتاتۆرەكانی میژوو دوبارە ئەكاتەوە ، كۆلەگەی ئەم سیاسەتەشیان ئەوەیە ، سەگەكەت برسی بكە بەدوات ئەكەویت” بەهەمان پیوەر میللەتیان برسی كرد بۆ ئەوەی هەمیشە چاوی لەدەستی ئەوان بیت ، نەیانهیشتووە میللەت لەوە تیبگات كەوا بەشیان هەیە لە سەروەت و سامانی ئەم هەریمەدا . سوننەتی ژیان هەر وابووە قەت دیكتاتۆر تا كۆتا بۆی نەچۆتەسەر ، سوننەتی خواییە هەر ئەبیت لەسەر دونیاش دیکتاتۆر ببنەپەندو عیبرەت .. قەت میژوو سزای ئەم دیكتاتۆرانەی فەرامۆش نەكردوە ، بەچاوی خۆمان چارەنوسی دەیانیانمان بینی ، چارەنوسی دەسەلاتی کوردیش باشتر نابیت لەوانیتر ، چونكە ئەمە حوكمی تأریخە بەسەر هەمو دیكتاتۆریك كە فیرعەو ن ئاسا ئەلیت ” من خوای گەورەی ئێوەم ” .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























