<

ئایلان

08/09/2015, 8:19 (GMT+1)
كـە  ئایلان م   دی لـە ڕۆخـی دەریا 
چــاوم پڕ ئەسـرین ، دڵیشـم گـریا

ئـایلان ی  زارۆ  لـەگــەڵ  بــاوانـی 
لە ڕێی كـۆچبـەری، بوو بە قـوربانـی 

لاشەی بێ ڕۆحی  ، تەنیا جێما بـوو
گیانی پڕ هیـوا ، پڕ لـە  بریا بـوو

وێنەكـەی ئەشـكـی لە چــاوان ڕژانـد
سـەراپا دونیای بـە  جـــارێ هەژانـد

ڕووخساری جوانی ئایلان ی سێ ساڵ
هــەردەم  دەمێنێ  لـە بیرو خــەیـاڵ

خـاكـی كۆبانێ  ، بـوو بە ئارامگەی 
دایـكی بە سۆزی و، خۆی و براكەی 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان