سڕینەوە
06/10/2015, 19:27 (GMT+1)
خەونم دیوە
قەفەزەکان هەموو دەشکێن.
ئینجانەکان هەموو دەشکێن.
باڵندەکان ئازاد دەبن.
گوڵەکان بۆ باخچەکانیان دەڕۆنەوە،
خەونم دیوە
کۆترەکانی دوو وڵات بە دەنووکیان
گوڵەکانی خۆشەویستی بۆ یەکتری هەڵدەگرن و
بێ پاسپۆرت بە سنوورا دەپەڕنەوە.
دڕندە و نێچیر
شێرەکان
پڵنگەکان
گەلەگورگ و کەمتیارەکان،
بە وروژم هێرشیان برد.
رەوە ئاسکیش تاکە تاکە
هەریەک بە لایەکا رایکرد.
ئەوسا زانیم،
دڕندەکان چەندە تەبا و
نێچیرەکانیش چەند ت
ە
ن
ی
ا
ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























