ئه‌و حه‌ره‌که‌یه کۆنه سه‌رۆک…!
11/10/2015, 13:47 (GMT+1)
زۆر له‌سه‌رکرده دکتاتۆره‌کان تاقیان کرده‌وه ئه‌و حه‌ره‌که‌یه‌ی که‌تۆ ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ی به‌ڵام له کۆتادا سه‌روماڵیان تێداچوو.
ئه‌و حه‌ره‌که‌یه کۆنه سه‌رۆک، که‌بتوانن کوردستان بکه‌ن به زیندانێکی گه‌وره به‌داخستنی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و خه‌تی ئینته‌رنێت و چاودێری خستنه سه‌ر هێڵه‌کانی ته‌له‌فۆن، به‌وکارانه‌تان ناتوانن هه‌رگیز ده‌نگه‌ناڕه‌زاکان وس کوت بکه‌ن، ئه‌گه‌ربێت و نه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده، سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن دابخه‌ن و هه‌رچی بڵاوکراوه و کتێب و په‌ڕاوه بیدڕێنن و بیسوتێنن هه‌رناتوانن.
ئه‌و حه‌ره‌که‌یه کۆنه سه‌رۆک، که‌جارێکی تر بتوانن به‌به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌کان و گوێنه‌گرتن له‌ده‌نگی شه‌قام، له‌ولاشه‌وه مانه‌وه‌ی خۆت به‌نایاسایی ئیدامه پێبده‌ی، به‌رده‌وامبن له سه‌ر گه‌نده‌ڵی و داگیرکردنی داهات و سامان و ده‌سته‌ڵات و خاک و ئاوی کوردستان.
ئه‌وحه‌ره‌که‌یه کۆنه سه‌رۆک، که زوڵم و زۆری و خوێن ڕێژی و ناعه‌داله‌تیه‌کانتان په‌رده پۆش بکه‌ن، به تۆمه‌تبارکردنی که‌س و لایه‌نێک، یان ناوبردنی خۆپیشانده‌ران به گێره‌شێوێن و ئاژه‌وه‌گێڕ.
ئه‌و حه‌ره‌که‌یه کۆنه‌و خه‌یاڵتان خاوه، به‌وکاره دووبارانه‌ی دکتاتۆره‌کان، ئه‌وجاره بتوانن توڕه‌یی خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژار و ده‌نگی شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی ڕۆشنبیران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و زۆربه‌ی هاوڵاتیان که‌ڕ و کپ بکه‌ن.
بۆیه باشتروایه ئه‌وجاره‌یان ئاگاداربنه‌وه، له‌بری داخستنی که‌ناڵه‌کان و ڕاگرتنی ئینته‌رنێت و سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌ره‌که کۆنانه‌ی که په‌یڕه‌ویان ده‌که‌ن، وه‌رنه سه‌رخه‌ت، وه‌ڵامی داواکاری خۆپیشانده‌ران به‌کرده‌وه بده‌نه‌وه، ئه‌گینا ده‌ستتان که‌شفه، وه‌ک سه‌رکرده دکتاتۆره‌کانی ڕابردوو ئه‌وڕۆش نه‌بێ ڕۆژێک هه‌ردێ سه‌رتان بخوا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























