ئه‌م وڵاته به‌چیه‌وه جوانه
09/01/2016, 23:38 (GMT+1)

بە ئه‌زنیف و ته‌ره‌قه و خاڵه‌وه
یه‌كێتى به باڵه‌وه
.........
شه‌قامى ئۆرزدى به چاڵه‌وه
پارتى به‌م حاڵه‌وه
........
سه‌فه‌رى هه‌نده‌ران به ماڵه‌وه
فه‌رمانبه‌ر به‌گیرفانى به تاڵه‌وه
.......
ماڵى نه‌نك به خاڵه‌وه
خۆپیشاندان به شه‌ق و پاڵەوه
......
حزبى ئیسلامى به فتوا و ته‌زبیحه‌وه
مه‌سئول به ئه‌دیداس و كالهوه
.......
گۆڕان به هات و هاواره‌وه
ده‌وڵه‌تى كوردی به نه‌ورۆز و به‌هاره‌وه
.......
بارزانی لە باوەشی ئۆردو‌غان
بە ئاشی بەتاڵەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























