نەوشیروان موستەفا چاوەرێی چی دەکات ؟
13/02/2016, 22:19 (GMT+1)
ئەوەی خەڵک تا ئێستا لەبەردەمیدا واقی ورماوە، هیچ لێدوانێکی تەنانەت کورتیش دەربارەی ئەم وەزعە ئاڵۆزە لە نەوشیروان موستەفاوە دەرنەچوە و مانەوەی لە ئۆرپا روون نەبۆتەوە، ئایا بەمەبەست رۆیشتوە یان لەوێ ئەم وەزعەی بەسەردا هاتووە و رێگەی گەرانەوەی لێگرتووە، بەڵام بۆچی شەفافانە لەگەڵ خەڵکدا باسی ناکەن و بەخۆیان شیعاری شەفافیەتو روونگەرایی بە شەو ورۆژ دەڵێنەوە و دوبارەی دەکەنەوە . خەڵک هیچ کاتێک وەکو ئەمرۆ تورە و بێزار نەبووە،بۆچی هیچ قسەیەکی جدی ناکەن . ئەم بارودۆخەش کۆمەڵێک ئەگەری لەبەردەمدایە: یان بەیەکجار دەتەقێتەوە و بەلێشاو جادە دەتەنێت و کەس بەری ناگرێت و هەموو شتێک تێکەڵ دەبێت و قۆناغێکی ترسناک روبەروی هەمووان دەبێتەوە، یان راپەرێنێکی تر دروست دەبێت پاش پێگەیشتنی تەاوی زەمینەکەی و ئەم دەسەڵاتە رادەماڵێت، بەڵام ترس لەوەدایە کە دەرئەنجامەکەی دیار نابێت، یان دەستتێوەردانی دەرەکی و ئەوانەی بەردەوام چاوەرێی بارودۆخێکی وا دەکەن بۆ هەندێک مەرامی تایبەتی خۆیان لەلایەن ئەوانەی بەکرێگیراوی دەرەکین، یان هێزی دەرەکی بە خۆی دێتە ناوەوە وەک وڵاتانی بەهاری عەرەبی بە راستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ .
ئەوەی لەسەر کاک نەوشیروان دەبیسترێت کە وای بەباش زانیوە مانەوەی ناچاریە و، هەر هەڵوێستێکی ئەو کاریگەری لەسەر سەرجەم خەڵک دەبێت و قۆناغەکە بەرەو بارودۆخێکی تر دەبات لە نێوان نەزانینی دەرئەنجام و بێ هەڵوێستی بێ دەنگی هەڵبژاردووە، سەرەرای ئەوەی بە ناراستەوخۆ شیکردنەوەی خۆی دەگات بە گوێی خەڵکدا .
بەڵام پرسیارەکە لەوێدایە، ئایا نایابترین هەڵوێستی نەوشیروان لەم زەمینە و بارودۆخە نوێیە چی و چۆن دەبێت و کەی و بەچ شێوەیەک دەریدەبرێت، کە لە کاتێکی ناسکی ئاوادا بە خوێندنەوەی خۆی چی لێ دەکەوێتەوە ؟
ئەوەی لەمەر باری سیاسی و ئابووری ئەم کاتە پێویستە قسەی لەسەر بکات و بە نارونیش بێت بیگەیەنێـ، تاوەکو کار لە کار نەترازاوە هەر هیچ نەبێت دڵنەوایی یان هەڵوێستێکی زانستیانەی خۆی دەربرێت ئەگینا بێدەنگی چەند قازانجی هەبێت ئەوەندە زەرەری دەبێت .
بەڵام ئەوەی لێی دەخوێنرێتەوە کە کاک نەوشیروان چاوەرێی لەمە خرابتر دەکات و نایەوێت تێکچونی زیاتری وەزعی کوردستان بخاتە ئەستۆی خۆی و خەڵک توشی نەهامەتی زیاتر بکات و بەهاتنەوەی خەڵک داوای هەڵوێستس راستەوخۆی لێ دەکات و ناتوانێت لەناوخۆ بێت بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەمەش خۆی لەخۆیدا خۆ دورخستنەوەیە لە بەرپرسیارێتی کە دەبێت بە لایەکدا باس لەم واقیعە بکات و رێگای راست ودروست بخاتە بەردەم میلەت نەک خەڵکی تر . وا پێدەچێت دڵنیایە لەوەی کە ئەم تاقم و دەستەیەی دەسڵا تداریکوردستان ئەم وەزعەیەان پێ چاک نابێت بەم عەقڵیەتەوە، بۆیە نایەوێت بە هیچ شێوەیەک نان و پیاز بە هەڵوستەکەیەوە بخۆن .
پرسیارەکان لەوەدا دەبینرێن: ئایا نەوشیروان موستەفا ئاسانترین رێگەی گرتوەتە بەر و خۆی لەقەرەی هەڵوێستی گەورە نادات، یان دەرئەنجامی هیچ هەڵوێستێک لای روون نیە بۆیە دەرینابرێت؟ ئایا داهاتوی کوردستان بە بیری خۆی دەبینێت و هەڵسەنگاندنی روونی هەیە و چاوەرێی هاتنی کاتی خۆی دەکات بۆ دەربرینی هەر هەڵوێستێک، یان کارەکە ئەوەندە ئاڵۆزکاوە کەس سەری لێدەر ناکات بە کاک نەوشیروانیشەوە دەرئەنجامە راستەقینەکەی بۆ دەرناچێت؟ ئایا وەزعی کوردستان دەبەستێتەوە بە گۆرانکاریەکانی ناوچەکە و چاورەێی گۆرانکاری گشتی دەکات، یان وەزعی کوردستان لە بارودۆخە گشتیەکە ئیقلیمیەکە جیادەکاتەوە و چاوەرێ لاوازبونی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان لەمە زیاتر دەکات بۆ ئەوەی هەر قسەیەکی رێ و شوێنی تایبەتی خۆی بگرێت ؟ جا هەر بیرکردنەوەیەکی کاک نەشیروان لە ئارادا بێت گرنگ بەرژەوەندی میلەتەکەیە، هیوادارین بە قازانجی خەڵکە رەشو روتەکە بکەوێتەوە، ئەگینا کار وا بروات لەمە چاکتری تیدا نابینین و، خەڵکی شۆرشگێر وابەستەی هەڵوێستە و بێدەنگیش زۆرجار هەڵوێستێکی لاوازە و قازانجی بە پێی رۆژ دیار دەکەوێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان
























