بۆ (8)ی مارس
06/03/2016, 23:39 (GMT+1)
ئەلین ئاڵا هەڵگرانی شەرەف
لە ژێر ئاسمانی رەشو توونی دنیایی بێ ئەوین
لە بن داری خۆشەویستی
بەتەنافی هەڵپێچراوی تاوان
ئەیانەوێت ئاواتەکانت لە سێدارە بدەن و
ژن بوونت بخنکێنن
بەڵام
کچانی وڵاتی من..
رۆحی ئەو نەریتەیان تەکاند و
ئامانجە سوورە ناسکەکەی ژنانی کورد
باڵی خودایان بۆ دادگایی مرۆڤ برد.
سنه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























