مێژووی دیستۆپیا(گۆڕینی چەمکەکان)
28/04/2016, 21:23 (GMT+1)

دوای ئەوەی سەردەمی مەلا مستەفا دەست پێئەکا ،ئێدی سەردەمی گۆڕینی چەمکەکانیش تووشی گۆڕانکاری ئەبن. بەشێوەیەك،یەکەمین چەمك کەدێتە ئاراوە بریتییە لە ووشەی ئەزبەنی. ئەڵبەت ئەم ووشەیە زیاتر وەك خۆبە بچووك نیشان دان و کۆیلەتی بەکارهاتوە زیاتر وەك ووشەی ڕێز. مەلا مستەفا لەبەر ئەوەی کەسایەتیەکی نەزان و نەخوێنەوارو ناشایستە بوە،هەربۆیە گەلێ بەلایەوە ئاسایی بوە کەوا خۆی چۆن بەرانبەر سەردەستەکان وەك کۆیلە نیشان داوە و بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە ، ئەمیش بەهەمان میتۆد لەگەڵ چوار دەورەکەی خۆیدا هەڵسوکەوتی کردوەو لەکۆیلە زیاتر پێی ڕەوا نەبینیون. بۆ نمونە، خۆی وەك (قەیتانی قۆنەرەی)عەبدول کەریم قاسم شوبهاندوە. لێرەدا لەبەردەم سەردەستدا ئاوا خۆی نمایش کردوە. کەچی لەبەرانبەر کەسانی چواردەوری خۆی بەزمانێکی تر وەك ئەوەی ئەوترێ(پێم خۆشە سەرۆکی حیزو قەحبە بم و سەرۆکی ئێوە نەبم)وەیان(سۆرەی قووندەر) . مەلا مستەفا هیچ پێی خۆش نەبوە خێمەکەی لەتەنیشت خێمەی ئەندامانی سەرکردایەتیەوە بوبێ و هەردەم لەسەروو ئەوانەوە خێمەیان بۆ هەڵداوە. ئەم لووت بەرزی و نەزانیەی مەلا مستەفا دیاردەیەکی نوێیە لە نێو شۆڕش و جوڵانەوەی کوردایەتی .مێژوو نیشانمان نادا کەوا مەلا مستەفا پەرتووکێکی نووسی بێ وەیان خاوەن فەلسەفەیەکی وا بێ وەیان لانی کەم هیچ ووتەیەکی بەکەڵك و ڕستەیەکی وانیە لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا شایستەی ئەوەبێ وەك نمونە بهێنرێتەوە. ئەڵبەت پێش ئەو هەرگیز سەرکردەکان بەم شێوەیە نەبینراوون و مێژووش بەڵگەی وامان نیشان نادات کە هەریەك لە(پێشەوا،شێخ،سمکۆ و پێش ئەوانیش چەمکی ناهەموار و خراپیان بەکارهێنابێ.
لە دیستۆپیای مەلا مەستەفادا چەمکی هەڵهاتن و ئاشبەتاڵ بۆ یەکەمین جار بەپراکتیك پێڕەو ئەکرێت. هەڵهاتنی بەرەو ڕووسیاو پشتێکردنە کۆماری مهاباد یەکەمین دیاردەی نامۆیە لەجوڵانەوەی شۆڕشی کوردیدا و لەسەردەستی ئەم ڕوویداوە. پێش ئەمە مێژوو تەنها ئەو ڕووداوانەی بۆ تۆمار کردووین کە بریتی بوە لەبەرەنگاربوونەوە دژی دوژمنان. لە(یوتۆپیا)ی کۆمارەکەی مهاباد و دەوڵەتە کوردیەکەی شێخی مەزن مێژوو باسی قارەمانی ئەو دوو سەرکردەیەمان بۆ ئەکا کە چۆن یان لەسێدارە دراون و وەیان چۆن لەشەڕدا شێرانە جەنگاوون و دواتر زامدار بوون و پاشان نەفی کران. مەلا مستەفا بۆ یەکەمین جار هەڵهاتنی هەڵبژارد و چەمکی ترسنۆکی و ناجوامێری بەتەوێڵی خۆیەوە نا. کەچی مێژووی دیستۆپیاکەی مەلا مستەفا ئەو هەڵهاتنەمان بە شێویەکی تر بۆ تۆمار کردوەو ئاوەژووی کردۆتەوە.ئەمە سەردەمی گۆڕینی چەمکەکانە. هەڵهاتن،ڕاکردن،چۆڵکردنی بەرەی جەنگ گۆڕدرا بە ستراتیژ و هەڵسانەوەی شۆڕش. ترس لەپەتی سێدارەو زیندان گۆڕدرا بە ئازایەتی و جوامێری. ملشکاندن و پشتێکردنی هاوەڵەکان گۆڕدرا بە کوردایەتی و سیاسەتی ژیرانە.
ئەوکاتەی شێخی مەزن لەسلێمانی دژ بە داگیرکەرانی ئینگلیز جەنگا و داوای دەوڵەوتی کوردی کرد،سمکۆی شکاك بەهانای شێخەوە هات لەهەموو کوردستانەوە هاریکاری کرا. کەچی مەلا مستەفا بەپێچەوانەوە لە کۆماری مهاباد درزی خستە نێو کوردان و هەڵهات. ڕەخنە لە شێخ ئەگیرێ بەوەی دەستی نەخستۆتە دەست ئینگلیزی داگیر کەرەوە کەچی مەلا مستەفا بەرەو دەوڵەوتی ڕووسیای کۆمۆنیستی هەڵدێ و داوای مافی پەنابەری ئەکا. ئەمە لەکاتێکدا ،ڕووسیا یەکەمین ووڵات بوە کەپشتگیری کۆماری مهابادی کرد.دواتر،ئەمریکا لەساڵی ١٩٧٤ دا لەڕێگای ئێرانەوە پشتگیری مەلا مستەفایان کرد دژ بە حکومەتی عێراقی و هەر ئەوان داوایان لێ کرد ئاشبەتاڵ بە گردبوونەوەکەی بکا. کەچی بێ هیچ مەرجێ ئاشبەتاڵی کرد و دیسانەوە ڕووی کردەوە ئەو ووڵاتەی لەسەرەتادا پشتگیری لێ کرد و پاشان داوای پەنابەرێتی لێ کرد. ئەوەبوو دوای ئاشبەتال ڕووی کردە ئەمریکا و هەر لەوێش ساڵی ١٩٧٩ مرد. لەدیستۆپیادا سەرکردەکان ئەبنە کۆیلەی ئەو دەوڵەوت و لایەنانەی ئەبنە هۆکاری هەڵگیرساندنی شۆڕشەکان و شکستەکانیان. واتە ،هەر هەمان ووڵات هانی داون چەك هەڵبگرن و دواتر داوایان کردوە چەك دابنێن. لەدەستپێکی ئەم (دیستۆپیایە)دا چەمکی کوردایەتی گۆڕدرا بە چەمکی خیانەت و سەرشۆڕی. هیچ کام لە شێخی مەزن و پێشەوای گەورە ئامادە نەبوون کوردایەتی بە خیانەت بگۆڕنەوە. ئەوان چەمکەکانیان وەك خۆیان بەکارهێنا و مەلا مستەفا لەسەردەستی ئەو چەمکەکان گۆڕدران. خیانەت وای لێهات و تەشەنەی کرد کە یەکێکی وەك جەلال تاڵەبانی لەساڵی ١٩٦٦ جاشایەتی بۆ حکومەتی عێراق بکا و پێش زریپۆش بکەوێ و کوڕی کورد ڕاوو بکەن. ئەم هەوڵەی جەلال و برایم ئەحمەد کەلەژێر ناوی جیابوونەوە لەمەکتەب سیاسی و باڵی مەکتەب سیاسی ناو ئەبران،جگە لە جاشایەتی هیچی تر نەبوو. ئێدی لەو ڕۆژەوە چەمکی خیانەت تەواو جێگای بە چەمکە ڕاستەقینە گرتەوە.
هەربۆیە گەلێ ئاسان بوو بۆ مەسعود بارزانی کە جارێکی تر پەنا بباتەوە بۆ سەدام حوسێن و لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ دا و بەیارمەتی گاردی کۆماری شاری هەولێر و پەرلەمانی کوردستان داگیر بکەن و ئەو جاشایەتیە وەك کوردایەتی بەخەڵکی بفرۆشنەوە. ئەڵبەت ئەم جۆرە وەك کلتوورێکی لێکراو هەر پارت و لایەنێك بیەوێ گەلێ بەسانایی ئەتوانن بەئەنجامی بگەیەنن و لای جەماوەر و ئەندامانی خۆیان بەشانازیەوە باسی لێوە بکەن.نمونەی هێنانی سوپای تورکی بۆ بادینان و هێزی ئیتلاعات و میت و حەشدای شەعبی لەلایەن ئەم دوو لایەنەوە دیاردەیەکی ئاسایی و نۆرماڵە و هیچ پێیان شەرم نیە.
ماویەتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























