دەوڵەت
24/06/2016, 18:51 (GMT+1)
ئێمـه ی کورد زۆر بێ حاڵین
لە ناو خۆمان سەد باڵین
چاو نەترس و بەتوانا
پەروەردەی شاخ و دۆڵین
باکمان نیە لە دوژمن
لەدەست خۆمان ئەناڵین
بۆ یەکتر وەکو دڕك و
بۆ دوژمن گوڵی کاڵین
لە ڕووی یەکتر عەنتەرو
بۆ دوژمن خاك و خۆڵین
هەندێکمان کوردی پاك و
هەندێکیش کوردی زۆڵین
هە ندێکمان وەکو هەڵۆ
هەندێکیش وەكو داڵین
لەجیاتی چاوی دوژمن
چاوی خۆمان ئەکۆڵین
بە ندەی تەربووش و عەگال
ئاغای چۆغەو شەرواڵین
لە جیاتی ماڵی خۆمان
بەر پێ ی دوژمن ئە ماڵین
تا یەك ڕێزیمان وابێ
بۆ دەوڵەت لە خەیاڵین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























