چپەیەک(٤٢)
16/07/2016, 20:16 (GMT+1)
بەینی خۆمان بێت.. حەزئەکەم پرسیارێکت ڵێبکەم،نابێت مەسئەلەی (رەنجی بە خەسارەت چوت) نە بیستبێت..؟! سوێندی گەورەت ئەدەم ئەومەسئەلەیە بەتایبەت بۆگەلە نەگبەتەکەی ئێمە دانەنراوە ؟ پێم ناڵێت چەگەلێک، چەحکومەتیک شتی فرۆشتوە بە چەشنی ئێمە ئاوا زەرەری کردووە و ڕەنج بە خەسارەت چووە..؟! رۆژانە بە هەزارەها بەرمیلە ئاڵتونی ڕەش لە ناخماندا دەر ئەهێنرێت، لەبری قانجاز کەچی زەرەر مان کردووە و بە ملوێنەها دۆلار هاتۆتە سەرمان،
تۆ وێژدانت ئەمە بە هەدەر و بەفیڕۆدانە ؟ یان لە بازاڕی کومپانیا نەوتەکاندا هەڕاج کراوە ؟
پێدەچێت ئەوەی پێی دەڵێن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی بە فیڕۆدانی سامان سروشتییەکان بێت وکاکی وەزیریش هەردوو دەستی بەرز بکاتەوە بۆ ئاسمان پێمان بڵێت منەت بکات بەسەرماندا { ئەم هەموو کارەبایە بەچی و چۆن ئەدرێت }.. پێمان ناڵیت ئاخر تۆ نەوتت فرۆشتووە، یان نەوتت کڕیوە؟ ئەگەر نەوتمان بكڕیایە ئەمەنە قەرزار دەبووین.؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























