<

شاجوانی کوردستان

10/10/2016, 21:58 (GMT+1)
لە کوردستانم پرسی
ئەوە  شاجوانی تۆیە
خانم و خاتوون و  ناسك
نازداری دەستەمۆیە
سوورو سپی و لێو ئاڵە
قژی نیگڕۆ و  بەبۆیە
ڕەش و شین و سەوزو  زەرد  
ڕەنگ گۆڕێ  چاوو برۆیە
جل و  بەرگی ڕەنگینە
طاوسە و  جوانی لە خۆیە
بۆنی بە رێگا  ئەڕوا
وەک برنجی عەنبەر  بۆیە
بە جوانی خۆی ئەنازێ
نەدیوی ماست و دۆیە 

کوردستان ووتی نە خێر
ئەوەی ئەڵین درۆیە
شاجوانی من دیارە
دەست بە چەك و بڕنۆیە
لەقەندیل تیشکی خۆر و 
گەزەنگی چوار ئاسۆیە
لە مەیدان نەڕەی شێرو
لە بەرزیش دا  هەڵۆیە
لەبەرامبەر   دوژمندا 
باڵا دەست  خاوەن شکۆیە
لەتەك خەنجەری دەبان
دەمی تیژی چەقۆیە
شا جوانی من سومبلی
ئازادی تاك و کۆ یە 
شان بەشانی باب و برا
عاشقی سەربەخۆیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان