<

بۆ پێشمەرگەو شەهیدانی وڵات

21/10/2016, 18:54 (GMT+1)
ئێوەن بە روح و بە گیانی  پاك
بۆ پاراستنی نیشتمان
 زۆر بە جۆش و خڕۆشن 
باکتان نیە بە سەروەت و ماڵی دونیا
بۆ سەربەرزی  نەوەی گەل و  
 کوردستان  تێ دەکۆشن
ئەو خاکە پیرۆزەی ئەیپارێزن
ژێرو ژووری گشت گەوهەرە
کەچی  خۆتان  هەر کرێ گرتەو 
هەر لە کاسەی هەژاریدا ئەنۆشن
چاوەڕێ ی پاداشتی  ژانی ژیان و
  ماندوێتی خۆتان لە دز ناکەن
بۆ پەپوولەی بەجێ هێشتووی
 دووای خۆتان بەپەرۆشن
هەزار نەفرەت لەو سەرۆك و 
رێبەرانەی بە خوێنی ئێوە
بۆ پارووی چەورو حەڕام
 لە باوەشی دوژمن و  یا لە کۆشن  
نیشتمانیش بە بێ ئێوەو 
دووای ئێوە لەگەڵ دوژمن
وەکو مانگا بەبێ خاوەن 
بە دوو قۆڵی ئەدۆشن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان