بەهاری کورد
04/01/2017, 1:08 (GMT+1)

لە جێگەی بەهاری کورد
پایزەو سەر دەر دەخا
پایزێکی نامۆیە و
دەست بژێری گوڵ دەکا
لەدوولا بەیەك ئامانج
خوێن و بژێو قووت دەدا
تۆی مەرگیش بە نێو باخ و
خونچەو گوڵ لە یەك دەکا
گەڵای سەوز ئەوەرێنێ
ڕەگ و ڕیشە سیس دەکا
ئەیلول و خەباتی شاخ
خەون و خەبات وون دەکا
بۆ بەهاری نەزۆکیش
عۆجە پێشڕەوی دەکا
بەڵێن ڕواندزی
2016-11-17
عوجە " گوندی لە دایك بوونی سەدامە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























