بروسکەیەک لە مەسعود بارزانییەوە بۆ هەڵسوڕاوان و بەرپرسانی گۆڕان؟
01/03/2017, 0:34 (GMT+1)

سڵاوتان لێبێت ئەی ئەندام پەرلەمان وەزیر و هەڵسوڕاو و میدیایی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی و ئەندامی جڤاتانەی، کە لەماوەی ئەو چەند ڕۆژی ڕابردودا بە بروسکە و ماتەمگێڕانتان و بەشداریکردن لە ساتی گیانلەدەستدان و پرسە و هاوخەمیتان لە شیفا گەردی قوتابی قوتابخانەی نەمران کرد.
من لە ناخەوە زۆر دڵخۆش بووم بە بچوکی ئێوە، ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە کە بەو شێوە خۆتان بە کەم دەزانن.
من سوپاسی خۆ بەبچوک زانینی ئێوە دەکەم. ئەم بروسکەم بۆیە بۆ ئەندام پەرلەمان و سەرکردەی حیزبکانی دیکە نەنارد، چونکە ئەوان دەمێکە بچوک بونەتەوە و لە بچوکیدا بێتامیان کردووە.

لەگەڵ ڕێزدا
مەسعود شێخ مستەفا بارزانی
سەرۆکی ئەرز و خوای ئاسمانی هەرێم

ئەزبەنی و سەرۆک خێڵی بارزان مەسعود بارزانی
جا خەفەتەکە لەوەدایە جاران هەڵسوڕاوی گۆڕان لای پارتی سەفتەیەک پارەی دەکرد٫ لەدوای ئەم خۆ بەبچوکزانینە بێبەرانبەرییە٫ ئەو پیشەیەشیان سوک کرد، بۆیە دەبێت بۆ لەمەودوا هەر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان، ئەگەر چووە ناو پارتیل، پارە لەگەڵ خویدا ببات ئەوسا وەریدەگرن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان