<

ئاڵای کورد

07/05/2017, 20:43 (GMT+1)
بۆ چیمە ئاڵا
شەکاوە بێ بە ڕووی دز و 
ئەنفالچی و کورتە باڵا
-------------
بۆ چیمە ئاڵا
بە سەر کۆشكی جەردە و بکوژ 
لە بەرزی بێ  وەکو قەڵا
------------
بۆ چیمە ئاڵا
بەسەر  بیرو تانکی نەوت
بۆ دوو گیرفانی سەوز و  زەرد
هەڕاجی لیرە و  ڕیالە
-------------
بۆ چیمە ئاڵا
هەژاری کورد  لە سایەیدا   
ڕووت و برسی و  لە سواڵا
------------
بۆ چیمە ئاڵا
نەدار و هەژار لە بەریا هەڵسن
بۆ سەرۆک و  بەرپرسانی
گەندەڵیش  بۆتە  کاڵا
---------------
بۆ چیمە ئاڵا
وەك پەرچەمی حیزبی بەعس
بۆ سوارچاك و  پێنووسی مەرد
 بۆتە قەسابخانە و   بەڵا


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان