<

بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم

14/07/2017, 16:10 (GMT+1)
بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم
بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم   وەك ئەوە وایە 
بە زگی برسی و  گیرفانی بەتاڵ
نانی ئێواەرەت نەبێ لەماڵ
بۆ نیوەڕۆش سەر بکەی 
بەچێشتخانەیەكا بۆ سوواڵ
****************
گەر  بە نەزانی 
ڕیشی سپی خۆت و
پرچی تێك ئاڵۆزاوی دایکت
 دایە دەست گەمژە و  مناڵ و  نەزان
دەبێ چاوەڕێ بی 
لە پاڵ  ڕیش تاشین و  قژ شانە کردن
سمێڵی خۆت و 
بسك و  کەزی  دایکیشت 
بخەیتە  بان

نیشتمان  =  دایك 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان