لەشفرۆشی یەکێکە لە دیاردە ناشرینەکانی مرۆڤایەتی
20/08/2017, 2:41 (GMT+1)
لە هەموو وڵاتێک بونی هەیە ، جا چ ئاشکرا بێت یان نهێنی لە وڵاتانی ئەوروپا کورد بەم بازاڕانە دەڵێن جامخانە
ئەم شیعرەم ساڵی ۱۹۹۷ نوسیوە ، باس لە گەنجێکی کورد دەکات کە تازە گەشتوەتە وڵاتی هۆڵندا و لە یەکێک لە کەمپەکان دەژی
ڕۆژانە دەچێتە سەیری ئەو خانمانە بەڵام پارەی فیعلی پێ نیە بۆیە بە دڵی پڕ و دەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە
لەناو کوردا زۆر کەس یەکەم موچەی کارەکەی دەکاتە خێر ، ئەم بڕیاری داوە هەر کە یەکەم موچەی سۆشیالی وەرگرت یەکەم ئیشی چون دەبێت بۆ جامخانەکان و بۆ لای ئەو خانمە چاوشینەی کە چاوی خستۆتە سەر ، بەڵام کاتێ موچەی سۆشیالەکەی وەردەگرێت و بە پەلەپڕۆزێ دەچێت ،
دەبینێت ئەو جامخانەیە داخراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























