گۆشت و ئێسقان
22/09/2017, 15:09 (GMT+1)

من لە مێژە لە بەرهەمی ئەم جەنگەڵە
هەر بێبەش و برسی دەکرێم.
عەیامێکە! لە دیوەخانی ئەم خێڵە
هەر بێبەری و نەفی دەکرێم.
وا ئێستاکە توڕەیی خوسی داوم
چنگی لە ئەوکم گیر داوە.
برسێتی بەگیری هێناوم
کەڵبەی لە ورگم توند ناوە.
لە جەنگەڵا لە کەمینم
باڵای خۆمم حەشارداوە.
هێرش دەبەم و نزیکە،
دیوەخانم لە پێش چاوە.
پڵنگئاسا هەموو گۆشتی لەشی ئاغا
پارچە پارچە دەبچڕێنم.
کەمتیارئاسا هەموو ئێسکی نۆکەرانی
دانە دانە دەکرمێنم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























