دەردى مەسئوول
20/11/2017, 21:47 (GMT+1)
خێر و داهاتى ئەم ووڵاتە
خواردتان وەک قاپێ زەڵاتە
خانووتان تاکە وەکو قەڵاتە
ورگتان زلە، هەویرى هەڵاتە
دۆلار رێز دەکەن لە ناو دەڵاقە
ژنیک دەهێنن و ژنێک تەڵاقە
توخوا مەسئوول ئەمە ئەخلاقە
لەو دونیا ئەیخۆن شەق و فەلاقە
لە شاشەى تی ڤى ئەلێى مەلانە
لە ڕاستى واقیع بۆ خەڵک بەڵانە
بۆ ئیمە نووسین دەردى دڵانە
چارەتان تەنها فڕێدانە کۆڵانە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























