<

ئەم کوردستانەش کۆمیدیە

18/12/2017, 0:13 (GMT+1)
مانشێتی پڕۆژەکەی یەکگرتوو بەم شێوەیە بوو "فراکسێونی یەکگرتوو بەپڕۆژەیەک 650 ملێون دۆڵار دەگەرێنێتەوە بۆ بودجەی حکومەت"
----------------------
بەپێی ئەم مانشێتە بێت برایانی یەکگرتوو بەکرێکاری مانگانە 650 ملێون دۆڵار بوحکومەت پەیدا دەکات یان بەعەقلێکی ئەنیشتاین ئاسا پارە بۆ حکومەت دەگەرێننەوە.
جا لەم وڵاتەی ئێمە هەرشتێک دەخوێنیتەوە دووبارەیە و پەیامێکی نوێ نیە، لەدواینجاڕدا پرۆژەیەکی یەکگرتووم خوێندەووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی داڕایی هەریم، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام گرنگترین خاڵ بوو کە دەلێت پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەل حکومەتی عێڕاق رێک بکەوێت و مانگانە 536  ملێۆن دۆڵاری دەست دەکەوێت...
ئاخر گەلۆ ئەم برادەڕانەی یەکگرتوو عەقلیان نیە یان دەیانەوێت خەلکی عەوام چەواشە بکەن؟ ئاخر یەکێک خوێنەواری هەبێت و ئاگاداری ئەو مەرجانە بێت کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی داناوە کە زۆر مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە یاریەکی دۆڕاو...ئەنجا دوای چەند سالێک،  نەتەوایەتی ، ئینتیما،  بەخەلک دەفرۆشنەوە، پرۆژەیەکمان پێشکەشکرد جێبەجێبکرایە حکومەت 650 ملێۆنی دۆڵار پاشکەوت دەکرد.
ئاخر عەبەی ڕەحمـــەتیش بمایە دەیزانی ئەکەر لەگەڵ حکومەتی عێڕاق ریک بکەون مانگانە 536 ملێۆن دۆڵار دەست دەکەوێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان