بزوتنەوەی گۆران بەرەو چەقبەستن
30/12/2017, 1:49 (GMT+1)
بزوتنەوەی گۆران لەسەرەتای دروستبونیەوە وەک ئەلتەناتیڤی یەکێتی و پارتی دەبینرا لەگۆرەپانی سیاسی کوردستان لە بواری سیاسی، بەرێوەبردن، کە هەزارەها گەنجی خوێن گەرم بەهوتافی دەیگۆرین لە هەلبژادنەکانی 25/7/2009 خستیانە سەرپێ لەمەیدانی سیاسەت بەڵام لەئێستا پاش هەشت ساڵ تێپەرین لەدروستبوونی هیچ توانا و خواستی نوێبونەوەی نیە. ئەوانەی کە سەرکردایەتی خانەی ڕاپەراندن دەکەن لە دوو دڵی و دڵەڕاوکێدان بۆ گەرانەوە بۆ ڵای پارووە چەورەکانی یەکێتی یان هەولی درێژکردنەوەی بەرژەوەندییەکانیان بدەن لەناو گۆران و خزم و کەس و پاسەوانەکانیان بخزێننە نێو کایەی سیاسی و لیستە هەڵبژێراوەکانەوە، لەئێستا جگە لەکۆمەلێک خەلکی چاو لەپۆست و بەرژەوەندخواز ئەوا گۆران لیستی گەنجان و هەژاران و فریاد رەسی خەلکی بەشخوراو نیە.
یەکێک لەو هەلوێستە سیاسیانەی کەدەری خست گۆران لەژێر هەژمون و عەقلی شاخدا بەرێوەدەبرێت، بەشداری و هاسۆزی بوون لە ئەنجامدانی ریفراندوم 25ــی ئسێپتەمبەر کەبووە هۆی لەدەستدانی زیاتر لەنیوەی خاکی کوردستان . بزوتنەوەی گۆران نە یتوانی خۆی یەکڵایی بکاتەوە لەپرۆسەی ریفراندۆمدا ،لەساتەکانی کۆتایشدا چونە ژێر باری شکستەکانی ریـفراندۆم.
ئەم بێدەنگییەی گۆڕان لەهەمبەر ئەو رەشبگیریەی لەناوچەی نیلی جێ هەژموونی روودەدات، بەرانبەر چاڵاکوانانی مدنی ، ئەندامانی نەوەی نوێ ، جۆرێکە لەخۆپەرستی سیاسی و سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە گۆڕان لە پێشبرکێی راستەقینە دەترسێت، کە ئەمەش دەرئەنجامی ئەو دابران و چەقبەستنەی ستڕاکچەری سیاسی گۆڕان توشی بووە.
هەرحیزبێکی سیاسی نەیتوانی دەموچاوی نوێ بهێنێته کایەی سیاسی لەکۆتاییدا توشی چەق بەستوی سیاسی دەبێت، لەئێستادا جگەلەوەی بەرێوەبەڕانی خانەی ڕاپەڕاندن دەموچاوی کۆنن، لە نێو کایەی سیاسی ئەکتەری سەردەمی شۆرشن ، لە رێکخستنەکانی خوارەوەش بەئاستەم دەم و چاوی نوێ دەبینرێت.
یەکێک لە جیاوازیەکانی حیزبی تەقلیدی و حیزبی مۆدێرن لە شێوازی ڕاکێش کردنی خەلکی نوێیە بۆ نێو ریزەکانی، گۆران لەم بوارەدا هەمان رێگا تقلیدیەکانی " یەکێتی و پارتی" پەیرەو دەکات کە ڕاکێشانی خەلکە لەڕێگای هەڵسوراوەکانی کە ئەمەش رێگایەکی تقلیدییە و چانسی یەکسان بۆ هەموو کەس نارەخسێنێت لەبەشداری سیاسی لەئەزمونی حیزبەکانی پێشوش ئەوە دەرکەوتووە کەسانی رۆشنبیر و خاوەن توانا ئەوانە نین کە لەگەڵ حیزبەکان کاردەکەن ، بەڵکو ئەو کەسانەن کەڵە دەروەی حیزبایەتی ماونەتەوە و نەچونەتە ژێر ئاڵاو ئادیای لانێکی سیاسیەوە. ئەم چینە رۆشنبیڕە یاخیە بەهەولێکی زۆر دەتوانرێت تێکەڵ بەکایەی سیاسی بکرێت، کەئەو ئەرکەش "نەوشیروان مستەفا" بەجێی دەهێنا.لەئێستادا ئەو بۆشاییە بۆ کارەکتەرە دیارەکانی نێو بزوتنەوەی گۆڕان پڕ ناکرێتەوە.
ئەوەی چاوەڕوانکڕاوە، بزوتنەوەی گۆڕان هەنگاو بەهەنگاو لەبزوتنەوەیەکی سیاسی یاخی و هەڵگری بیرێکی شۆرشگێری مەدەنی بەرەو حیزبێکی زەلیل هەنگاو دەنێت، لەکۆتاییدا ڕەنگە ببێتە حیزبێکی هاوشێوەی یەکگرتوو .
لێڕەوە گاپێکی گەورە دروست دەبێت لەنێوان خەلک و بزوتنەوەی گۆڕان، هەر ئەمەش وایکردووە خۆپیشاندەڕان رەحم بەمەکۆکانی گۆڕان نەکەن ، هاوشێوەی مەلبەند و لقەکان بسوتێنرێت بۆ دامڕکانەوەی ئەو ئەو خەمەی لەدڵی خۆپیشاندەڕاندایە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























