بۆ جەنابى پارێزگار... ئەویش کەوتە گارە گار
08/01/2018, 21:00 (GMT+1)
چاک روى خۆت تاڵکرد ئەى دکتۆر هەڤاڵ
هەڵسوکەوت ئەکەیت وەک خوارزا بۆ خاڵ(1)
خۆ تۆ بەحساب ئەنتى گەندەڵى
کەچى دەرکەوتى وەک سەگ دەڵیى
ئەو پیاوەى کە تۆ گرتوتە ئامێز
سوک و ریسوایە لێى دەکەین بێز
دز و گەندەڵ و هاوڕێ فرۆشە
بۆ پول و پارە دایم بێ هۆشە
کێ زۆرى باتێ بۆى دێتە سەرچۆک
لاى نییە ئابڕو بە گرام و تنۆک
هەموو ئەزانین رەفتارى چۆنە
چۆن بۆتە بەڵا لەم سەوزە زۆنە (2)
گەر پۆست و پلە وا لەمرۆڤ کا
مێشک و هزرى پڕ بکا لەکا
هەزاران نەفرەت لەکورسى و پایە
حەیاو ئابڕوت چۆن دێنیەوە مایە؟
ئەمەبوو بیر و ئایدیاى گۆڕان
کەبەشەو رۆژ وەک گا ئەت بۆڕان؟
1- خوارزا: خوشکەزا بەزاراوەى پشدەر و ئاماژەشە بۆ ئەو وتەیەى کە ئەڵێت.... بەخاڵى خۆى فێرە
2- سەوزە زۆن. مەبەست زۆرنى سەوز. ناوچەى دەسەڵاتى یەکێتى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























