27 ساڵی جه‌لالی و مه‌لایی
03/02/2018, 21:40 (GMT+1)
27 ساڵه من ره‌نجبه‌ری تۆم
به نان و ئاو و جلوبه‌رگی خۆم
ڕسواییت کرده ته‌وقی گه‌ردن بۆم
زه‌لیلت کردین له عه‌جه‌م و ڕۆم
***
مامهڕیشهت کوشت وه‌کو به‌فری پار
هه‌ڤاڵانی شاخ، کۆنه دۆست و یار
رووت وهرنهچهرخاند لێمان جاروبار
ئه‌من و به‌عسیه‌کان: له‌سه‌ر شانت مار
***
ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان تیربارانی کورد
ئامانجی تۆ بوون، زۆر به ده‌ست و برد
بۆ فارس و تورك، عه‌ره‌بی عه‌فه‌ج
نێوانت بڕین سه‌د سیامهندو خه‌ج
***
پاڤێڵ و لاهوور، ئاغای سلێمانی
ئاراس و که‌متیار بوونه مامانی
بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تی شیعهگهردانی
هه‌ر نۆکه‌ریی بوو پیشه‌و سامانی
***
سه‌رده‌شت و وه‌دات لاوی جوانم ڕۆ
کاوه‌و عیرفانتان چۆن کرد ره‌نجه‌ڕۆ
ئێستاش به گه‌نجان هه‌ر ده‌ڵێن بڕۆ
چ دهعبایهکن هاوار باوکه ڕۆ
***
من دووجار زه‌لیل ئێوه‌ش ڕسواتر
رۆژ له دوای ڕۆژیش نه‌فره‌تی زیاتر
بۆ قه‌بری خائین، دز، درۆزنتر
بشکێ سایه‌تان، سێبه‌رو چه‌تر
***
27 ساڵه قه‌ده‌رم وابوو
نه‌گبه‌تی ئه‌مان بۆمان کاڵا بوو
به ده‌ست جه‌لالی و مه‌لایی بێ‌ئابڕوو
ده‌رفه‌تی ژیان چه‌ند زوو له‌ده‌سچوو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























