<

رۆیتەرس: تورکیا بە فرەنسا دەڵێت، لە نێوان ئێمە و یەپەگە یەکێکمان هەڵبژێرە

07/04/2018, 1:33 (GMT+1)
ڕۆیتەرس دەنووسێت: وەزیریکی تورکیا بە فرەنسا دەڵێت بۆ بەستنی هاوپەیمانییەتی لە جەنگی دژ بە داعش دەبێت لە نێوان ئێمەو یەپەگە یەکێکمان هەڵبژێرێت و کوردەکانیش لە شاری مەنبیچ دەربکەی. هەروها ئەوەشی گوت، کە فرەنسا هیج قازانجێک نابێنێت لە پشتیوانی کردنی یەپەگە. وێرای ئەو داواکاریەی تورکیا، فرەنسا ئەمریکا ئاسا، هێزەکانی لە شاری مەنبیچ زیاد کردوە و لە جاران زیاتر یارمەتی یەپەگە دەدات و بە بەردەوامیی رەخنە لە تورکیا دەگرێت سەبارەت بە لەشکرکێشی دوو مانگەی بۆ سەر شاری عەفرین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان