<

سۆراخ

14/04/2018, 20:38 (GMT+1)
تۆ تامەزرۆی ماچی لێوی
من تامەزرۆی ماچی شاخم
تۆ گیرۆدەی ئەوینێکی
من گیرۆدەی ڕەزو باخم
شین و زاری تۆ بۆ مەمە
منیش بۆ وڵات لە سۆراخم
تا وڵاتم ئازاد نەبێ
ماچی زین دوورە لە ناخم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان