بزانن بۆچێ ئەمجارەش پارتیی لەم هەڵبژاردەنەشدا دەیباتەوە!
26/04/2018, 12:49 (GMT+1)

ده‌زگاى پاراستن به سه‌رپه‌رشتى خودى مسعود بارزاني و مەسرور بارزانی ده‌ستیان كردوه به ساخته‌كارى بۆ هه‌لبژاردنه‌كان.
سەرچاوەیەک لە نێو خودی ئەو دەزگایە ئاشکرای کرد، ئەویش به بردنى ئاميرهكانى (تحقق) و (بيكوس) له رێگاى فرۆكه‌ى تايبه‌تى بنه‌ماڵه‌وه، ئەو ئاميرانە براون بۆ ولاتى چین و ئه‌لمانيا و توركيا.
ساختهكاريهكهش وا ئه‌نجام ده‌درێت، كه ته‌واوى ناوى سيانى و كۆدى ده‌نگدان له لایەن فەرمانبهرانى دام‌و دهزگايهكان وه‌ربگيرێت، دوایی دهخريته سندوقه ساخته‌كانه‌وه به‌هه‌مان شێوه له رێگاى ئاميرى (واى فاى) تايبه‌ت به كۆميسۆنهوه ده‌نگه‌كان ده‌نێردرێن بۆ ناوه‌ندى ده‌نگدانى پاريزگا و مه‌ركه‌زى ناوه‌ندى له به‌غداد و سندوقه‌كانى تريش پۆچه‌ل ده‌كرێنه‌وه.

هۆكارى ئه‌و ساختهكاريش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ترسه‌ى، پارتى له ده‌نگده‌رانى لێی نيشتوه به‌تايبه‌تى له پارێزگاى هه‌ولێر، کە دەنگ بە پارتی نەدرێت.
شایانی باسە ئەم ئامێرە ساختانە و تێچوونی کارەکە زياتر لە 2 مليار دۆلارى بۆ دانراوه، هه‌ر بۆيه پارتى گوێ به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان نادات، چونکە دەڵێن هەر خۆمان دەیبەینەوە و خۆمان دامانناوە کە رێژەی دەنگەکان بەرامبەر بە یەکتر چەندبێت.
پەیامنێری کوردستانپۆست
هەولێر
هەولێر

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























