یەکی حوزەیران
31/05/2018, 19:54 (GMT+1)
ئـەمـڕۆ یـەکـی حـوزەیرانـە
ڕۆژی جـــەژنــی مـنـداڵانـە
کـاتـی خـۆشی و پێکـەنیـنـە
وادەی بـەزم و هـەڵـپـەڕیـنـە
ئەمڕۆ مـنداڵ دڵ ئـاســوودەن
دەچـریکێنـن ،وەک بـاڵنـدەن
لێو بە خـەنـدەن ،هەموو شادن
سـتـران دەڵــێــن و ئـازادن
منیش دەڵیـَم یـەکـی شـەشـە
منـداڵ تێیدا سـیـمـا گـەشـە
پیرۆزتان بێ ئـەم جەژنەتـان
یـادو بـۆنـەی ئـەم ڕۆژەتـان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























