<

هەفتەی داهاتوو، ئەمریکا ئابڵوقە ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران زیاد دەکات

02/08/2018, 11:45 (GMT+1)

کۆمەڵێک ماڵبەڕی بیانی  لە ٢/٨/٢٠١٨ دا بڵاویان کردۆتەوە و گوتویانە،
ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ زیاد کردنی سزا و ئابڵوقە ئابوورییەکانی سەر ئیران. ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەنجامی زیاد کردنی ئابڵوقە ئابووریەکان ئیران ناچار دەبێت و داوای گفتوگۆکردن دەکات.

هاتنە خوارەوەی بەهای پارەی ئیرانی، خراپی باری ئابووریی، هەڵکشانی ناڕەزیی گەلانی ئیران و خۆپیشاندانەکان، فشاری پەرلەمانی ئیران و داواکردنی وەڵام لە حەسەن ڕۆحانی دەربارەی باری ئابووریی ناهەمواری وڵاتەکەیان و ئەمریکاش بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو ئابڵوقەی ئابوورییەکانی بۆ سەر ئیران زیاد بکات، دروستبوونی ئەو جۆرە بار و دۆخە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە ئیران ناچاربێت لەسەر مێزی گفتوگۆکردن دانیشێت. شایەنی باسە زیاد کردنی ئابڵوقە و سزا ئابوورییەکان بار و دۆخی سیاسیی ئابووریی و کۆمەڵایەتی لە ئیران بەرەو خراپتر دەبات و هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ هەڵکشانی ناڕەزاییە جەماوەرەییەکان لە ئیران و مەترسی زیاتر لەسەر کورسی دەسەڵاتدارانی ئیران دروست دەکات. 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان