نەفرەت
26/08/2018, 21:04 (GMT+1)
نەفرەت
ئەگەر وێنەم هەڵبواسن بە دیوارا
بە گەورەیی ناوم بنووسن
لە ڕۆژنامەو لەگۆڤارا
بە تێرۆریست بمناسێنن
لە ناو جەرگەو دڵی شارا
با دڵنیابن دزو جەردەی دوو بنەماڵە
هەر ئەڵێم و هەر ئەنووسم
نەفرەت ئەکەم بە گژیانە
بە زیندان و تێهەڵدان و
ڕفاندنی بە نامەردیش
باکم نیەو بێدەنگ نابم
ئەگەر پەتی قەنارەشم
بۆ هەڵبخەن بە ملی دارا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























