میللەتی ئێمە
29/08/2018, 20:01 (GMT+1)
ئێمە میللەتێکی فریوو دراوین
وەك داریكی کرم لە خۆ
بە پەین و ئاوی دوژمن
فێر کراوین
زۆرینەمان چەوت بە چەوت و
ڕاست بە ڕاستی نازانین
هەندێکیشمان هەروەکو کەو
بۆ ڕاوە کەو کڕاوین
لە بازاری ئازادیش دا
بەسێ کڕیار فرۆشراوین
هەندێ جاریش وەك تۆپی پێ
فوو تێکراوین
لە یاریگەی حەمامەو تەربووش و عەگال
یاری پێکراوین
لە یاریگەی زەردو سەوزیش
بە نوێنەری شەقی دوژمن
بەرشەقی خۆمان دراوین
لە یاریش دا
هەموو جارێك دۆڕاوین و
دۆڕانیشمان !!
هەر بە براوە ئەزانین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























