کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە بڕیاری ترامپ بۆتە جێگەی توانج و ڕەخنەی توند!
20/12/2018, 5:23 (GMT+1)

ئەم بڕیارەی سەڕۆکی ئەمریکا لەلایەن چاودێرانی سیاسی ئەمریکی ، شەرەزایانی سەربازیی و توێژەرە سیاسیەکانی ناوچەی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا بە توندی بووە بە جێگەی ڕەنخنە و توانج و بە ئاشکرا لە میدیا جیهانییەکان و ئەمریکییەکان پەنجەی بۆ درێژ دەکەن و ئەوان پێیان وایە کە سەڕۆکی ئەمریکا بەبێ گوێگرتن لە ڕاوێژکارانی لە کۆشکی سپی و پینتاگۆن و لێپرسراوە سەربازیەکانی ئەمریکا ئەو بڕیارەی داوە، هەروها توێژەرە سیاسییە ئەمریکییەکانی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاودێری مەلەفی داعش دەکەن، پێیان وایە کە مەترسی داعش تەواو نەبووە و هێشتا لە ناوچەکە ماون و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەمان هەڵەی ئۆبامایە کە سەڕۆکی ئێستای ئەمریکا ترامپ دووبارەی دەکاتەوە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























