لە شەوێکی سارد
07/01/2019, 1:33 (GMT+1)
لە شەوێکی سارد
ئەو منداڵەی
لە شەوێکی ساردی زستان
لە سەر شۆستەی شەقامێکا
ڕاکشا بوو
لە دوو دیدەی گەش و جوانی
تنۆک ، تنۆک
ئەشکی گەرم
بە سەر گۆنای ، داچۆڕا بوو
دڵی منیش
وەکو کوانووی پڕ لە پشکۆ
سووتا و گریا
لە تاو ژانی ڕۆحی زارۆ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























