ھەگبەکەی ئێمە پڕترە
19/07/2019, 6:28 (GMT+1)

لەم کابینەیەدا تاکە وەزارەت کەماوەتەوە بێ وەزیر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانە کە چەورترین و پڕبایەخترین وەزارەتە بۆ ھێز و باڵ و کەسەکانیش .
پار ساڵ ڕۆژی ٢٣/٧/٢٠١٨ لە گەرمەی مل ملانێکانی پاش داعش و ئەو ھاوکاری ماددی و چەکانەی لە دەرەوە بە کورد گەیشتبون ڕوو لە کەمی بوو بۆیە دوو گەنج بە نەعلەوە نێردرانە سەر پارێزگای ھەولێر و کۆنترۆڵیانکرد ، بە تێپەڕینی ٣ تا ٤ کاتژمێر سەرجەم دیمەنەکان کەوتنە ناو میدیاکانەوەو بڵاو کرانەوە کەچی وا دوو ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەی ھەولێردا تێدەپەڕێت کە جێگری کونسوڵی تورکیای تیا کوژرا کەس ھیچی نەبینی ،
ئەوەی دوێنێ لە ھەولێر ڕوویدا لە ساتێکی وەھادا بوو کە پەکەکە شەھید بوونی سەرکردەی باشور دیار غەریبی ڕاگەیاندبوو بەڵێنی تۆڵەکردنەوەشی دابوو بۆیە تورکیا و نەیارانی کورد ئەوەیان بە ھەل زانی و ئەم کردەیەیان لە ھەولێر ئەنجامدا تا زیاتر ڕێخۆشکەر بن بۆ ناردنی ھێزی زیاتر و داگیر کاری سەرتاسەری باشور و دەستکرانەوەی زیاتری میت و ھاوکارەکانی لە ھەرێمدا .
ھەموان دەزانین پەکەکە لە ڕۆژە ھەرە سەختەکانیدا کە پلانگێڕی ناو دەوڵەتی بوو دژ بە ڕێبەرەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا لە ھەموو کات دەستکراوەتر و مافدارتر بوو بۆ بە ئامانج گرتنی دیبلۆماتکار و کونسوڵەکانی تورکیا لە جیھاندا بەڵام ڕۆژێک دەستی نەبردووە بۆ ئەو کارە چ جای ئێستا کە چوار پارچەی کوردستان و ھەموو کوردستانیەکی ووڵاتپارێز ھاوسۆزی پەکەکە و ڕێبازەکەیەتی ، پاشان لە دوایین دیدارەکانی ئۆجەلان و لە پەیامەکانی کەجەکەدا بانگی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانە لە پێشینەی ھەنگاوەکانە بۆیە تۆمەتبارکردنی پەکەکە بەو کردەیەی ھەولێر ئامانجی بکەرەکان بووە دەنا زۆر ڕوون و ئاشکرایە شوێنی کردەکە کامێرای چاودێری لە ھەموو قوژبنێکیدا ئامادەیەو ھیچ کەس ناتوانێت لەو جیگایە تەقە لە کەس بکات و ھەڵبێت و لەبەردەم پارکینی ریستۆرانتەکەدا لە دیمەنەکاندا دیقەت بدەن بەربەستی تێپەڕینی ئۆتۆمبێل ھەیە ئۆتۆمبیلی ئەو بکەرانە چۆن دەرباز بووە ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























