ڕاکە ڕاکە
04/08/2019, 9:03 (GMT+1)
پێشمەرگەی خاك
وورەی قەڵایە
نیشتیمان پەروەر
گورزی پۆڵایە
پەروەردەی پاك و
هەرگیزاو هەرگیز لە ڕمان نایە
کەچی ئەوانەی
دەستیان هەبوو لە شەنگاڵ
ئەمڕۆ بەدەستی لەرزۆك و بەتاڵ
بە ڕووی قایم و ناوی پێشمەرگەو
ڕەوشتێکی کاڵ
کوردایەتی و
مەردایەتیمان پێ ئەفرۆشن
ڕاکە ڕاکەی شەنگاڵی پێ ئەپۆشن
کەهەرگیز نرخی بە پوولێكی
قەڵب نایە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























