دوای ٢٦ سال تاوانێکی قیزەوەنی فازل میرانی و پاراستن ئاشکرا دەبێ
25/08/2019, 19:33 (GMT+1)

ئەوەی جێگای گومانی لەسەر پارتی خستوتە سەر، کەجگەلەوەی تا دواین جار زانیاری لەسەر هەبووە لە خاڵی پشکنینی دهۆک بینراوە ، بەلام بەهۆی ئەوەی کە باوكی بەڕیوبەری قوتابخانهییهكی ئامێدی بووه وله ناوهندی دهوكیش ماموستا بووه ولەبنهمالهیهكی چهپ بووە لە کۆتایی شەستەکاندا رهخنهی له مهلا مستهفا گرتووه وپارتی هەرەشەیان لێکردبوو لەوکاتدا و دواتر مولکەکانیانی هەمووی لەلایەن ئەسعەد خوشەوی کە جەلادیکی مەلا مستەفا بووە وبەرپرسی پارتی بووە لەئامیدی و بەرواری باڵا ، وە هەموو موڵکەکانیان گوندی چەمسەیدا لەبەرواری باڵا دەست بەسەردادەگرێ .
لهسەرەتای نهوهدهكانیشدا ، فازل میرانی كه ئهوكات بهرپرسی ژماره یهكی پارتی بوو له بادینان داوا له باوكی دهكات ببیته پارتی بهڵام ئەو بەتوندی رەتی دەکاتەوە ، بویه ئهگهری زۆره كه فازل میرانی و پاراستن بهو هویهوه كچهكهیان بەشیوەیەکی هۆڤیانە لەنیوبردبی، بەتایبەتی کە ریکخراوی لیژنەی مافی مروڤ لەدهۆک دەچنە لای فازل میرانی ، وەلامی بۆ ئەولیژنەیە بەوەدابۆوە ئەوەی لەخەتی ئێمە لابدا دەچێتە ژێر خٶڵ ، وە بنەمالەکەی جەندین جار جونەتە ئاسایش و پۆلیسی دهۆک ووتیان هیج زانیاریمان لەسەری نیە. تەنانەت پارتیەکان بۆ ئازاردانی زیاتری ئەو بنەمالەیە لەنێو خەڵکدا رایان گەیاندبوو کەمەسەلەکە ( نامۆسە ) لەکاتیکدا ئەو بنەمالەیە لەبنەماڵە هەرەپیشکەتوو و کراوەکانی خەڵکی دهۆک بوونە . دەبێت بلێن لەپای لەنێو بردن و وونکردنی ئەو کچە گەنجە و و ئەوریکلامە قیزەوەنەی پارتیەکان باوکی بەرگەی نەگرت و ماڵئاوایی لەژیاندا کرد
قسەی کۆتایشمان ئەوەیە لەنەوەدەکانی سەدەی رابردودا ، بادینان وەک دوورگەی بەرمۆدابوە، دەیان کەسایەتی تیرورکراون بێ ئەوەی هیچ زانیاریەک لەسەریان باس کرابی ، کەلەم نیوەندەدا نزیک بە ٣٠ کچ لەنێوبردراون تاوانەکەشیان سیاسی بووە بەڵام تۆمەتی ئەخلاقیان لەنێو خەلکدا لەسەر بڵاوکردونەوەتەوە ، کەئیمە لە١٧ شوباتدا لەئیستادا زانیاری لەسەر هەر ٣٠ کچی قوربانی دەستی پاراستن کۆدەکەینەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















