تورکیا چاوەروانی گڵۆپی سەوز لە ئەمریکا ناکات
10/10/2019, 15:47 (GMT+1)

تورکیا ئەوەندەی حیساب بۆ روسیا دەکات لەناوچەکە کێشەیەکی لەگەڵ ئەمریکادانیە ...
ئەمریکا بەتایبەت سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە (ترەمپ )ھەمیشە خراپ بە باش دەگۆرێتەوە باش بەباشترین ئەمریکا باش ئەوە دەزانێ کورد تاکە ھێزی نزیکە لە ئەمریکا بەڵام ئایا کورد پێویستی ئەمریکا لە ناوچەکە پردەکاتەوە ،ئەمریکا ھەرگیز ھەڵەیەکی وەکو شەری عێراق لەناوچەکە ناکاتەوە ھەرچەندە عێراق خێر و بێرێکی باش بوو بۆ ئەمریکا بەڵام لەرووی سیاسی عێراق لەکۆنترۆڵی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی دەرچووە بەتایبەت دوای خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی تری عێراق ،ھێرشە موشەکی سەر کێڵگەنەوتەکانی سعودیە لە عێراقەوە،
ئەوەندەی روسیاو ئێران دەسەڵاتیان لەناوچەکە ھەیە ئەمریکا یاری لە سەر یاریگای ئەواندا دەکات ناکرێ ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژ لە سوریا بمێنێتەوە بەبێ رەزامەندی دیمەشق و مۆسکۆ ھەرچەندە تورکیا ھاوپەیمانی سێ قۆڵی ھەیە لەنێوان ئێران و روسیا بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت ئێران و روسیا گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا ھەڵبکەن تا لەشکرکێشی بۆ ناو خاکی سووریا بکات ،نە تورکیا و نە ئەمریکا خاوەن ماڵ نین لە باکوری سووریا باشترین بژاردە لە ئێستادا، کورد واز لە گشت نەیارو یارەکانی بێنێ و بەبێ جیاوازی یەکێتییەکی نەتەوەی پێکبھێنرێ لەیەک سەنگەرەوە بەرگری لە رۆژئاوا بکا ،سوود لە سیاسەتی ئیسرائیل لەلایەک و لەلایەکی تر سعودیە ببینێت کاتێک ھەموو ھەوڵێک دەدەن سنوری قەڵەمرەوی ھاوپەیمانی نێوان( ئێران و تورکیاو روسیا )دووربخەنەوە لە وڵاتەکانیان
لێدوانەکانی ترەمپ بەس نیە بۆ وەستاندنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سووریا ،دووبارە ئەمریکا ئەو ناوچانە بە کێکی باش نابینێ ،لەنێوان باش و باشترین ئەکید باشترین ھەڵدەبژێرێ ئەمەش لەبەر دوو ھۆکارە تورکیا سەرچاوەیەکی باشی بازرگانیە بۆ ئەمریکا ،دووەم ئەمریکا بەھەموو شێوەیەک دەیەوێ تورکیا لەروسیا دووربخاتەوە پێش ئەوەی بەئێران و روسیا بدۆرێ لەناوچەکە ،
ئەمریکا شەرێکی لەشێوەی کەنداو ناکاتەوە ...
ھەربۆیە نەباکووری سوریا کوێتی جارانە نە ئەمریکاش تاکە ھێزی رۆژھەڵاتی ناوەراستە ،لەئێستادا روسیاو ئێران بەھێزکی زۆرەوە گەمەی سیاسی لەزۆربەی وڵاتان دەکەن بەتایبەت دوای بەھاری عەرەبی ،دوا بەدوای ئاڵۆزی و گۆرانی رژێمەکانی ناوچەکە ئێران باشترین دەستکەوتی مسۆگەرکردووە بۆ داھاتوو ،ئەمریکاش گەر نەتوانێ ئیسرائیل و سعودیە بپارێزێ ئەکید ناتوانێ پارێزگاری لەھیچ دەستکەوتێک بکات،بۆیە ئەمریکا نایەوێ بچێتە ھیج شەرێکی راستەوخۆوە لەو کاتەدا ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























