دووبارەبوونەوەی مێژووی خیانەت لەلایەن بنەماڵەی بارزانی
20/11/2019, 21:06 (GMT+1)

١.مەلامستەفا ھیچ شارەزایی لەبواری سیاسەت نەبوە ھەر کاری ڕێکەوتنی نھێنی بوو بۆ فرۆشتنی کوردو کوردستان بەڵگەمان زۆرە وەک ڕێکەوتنی لەگەڵ ڕەزاشا بۆلەباربردنی شۆڕشی ئەیلولوئاشبەتاڵ کردنی، وەک ئەوەی ڕووی دا بەنائومێدکردنی گەلی کورد لەو ڕۆژگارەدا، بەھەمان شێوەی مسعود بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم وسەرکدایەتی کردنی کۆبوونەوەکەی ھاوینەھەواری دووکان وڕێکەوتنی لەگەڵ سەرجەم حیزبەکان کە ڕیفراندۆم سڕبکرێت وە کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەری بەدوای خۆیدا ھێنا بەفرۆشتنی کەرکوک ونائومێد کردن و ئاوارەبوونی خەڵکی.
٢. مەلامستەفا دامەزرێنەری شەڕی براکوژی و ھەڵگیرسێنەری تۆوی فیتنەگەری نێوگەلی کورد،بەتایبەت لەساڵانی ھەشتاکان بەدروستکردنی شەڕی براکوژی بۆ پاراستنی پێگەی خۆی و بنەماڵەکەی لەپارتەکەی،مسعودیش ھەمان شێوەی باوکی لەساڵی ۱۹۹٤شەڕی براکوژی ھەڵگیرساند خۆ مسعود دەیتوانی وەک خۆی سەپاند و خۆی کرد بە خاوەنی ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ۱۹۹۱ ئەو هەڵەیەی باوکی دووبارە نەکاتەوە و قۆناغێک دۆزی گەلی کورد لەپێش چاوی جیھان پێشبخات، بەڵام نەی کرد چونکە ئەم ئەو خێڵە ھەمیشە بەرژەوەندی تەسکی حیزبیان لە پێش هەمو پیرۆزیەکانی گەلی کورد بوە،
٣.بەردەوام لە نێو بنەماڵەی بارزانی لەھەموو سەردەمەکاندا لەسەردەمی شێخ ئەحمەدی بارزانەوە لەنێوخێزان و براکانی مەلامستەفاو ئامۆزاکانی شۆڕبۆتەوە ،بەھەمان شێوەی ئێستای سەردەمی مسعودی کوڕی ناکۆکی نێوان نێچیرو مەسرورو خانەوادەکانیان خەریکی چاڵ ھەڵکەندنن بۆ یەکتری بۆ ئەو هەڵوێستەی ئێستایان بەشکاندنی ملی یکتر زۆر دڵخۆشم وای دەبینم سزای خوایە بۆیان، دیسان مێژو خۆی دووبارەکردەوە.
٤.دروستکردنی دۆخی ناھەموار لەکوردستان لە ساڵانی ١٩٧٥ لەسەردەستی مەلامستەفا بە نائومێدکردنی کورد لە شۆڕش کارگەیشتە ئەوەی خەڵکی پەنا بۆ خوکوشتن ببات بەھۆی خۆسەویستی زۆریان بۆ خاک ونەتەوە لەو ڕۆژگارەدا مسعودی کوڕیشی بەردوامە، لەدروستکردنی دۆخی ناجێگیرلەدوای ساڵانی۱۹۹٤ بە شەڕی براکوژی لە ۲۰۱۷ ڕیفراندۆم و خولقاندنی چەندەھا قەیرانی جۆراوجۆر،...ڕۆشتنی گەنجان بۆدەرەوەی ووڵات تەنھا بۆ پاراستنی کورسیەکەی.!
٥. مەلامستەفا ٣٣ساڵ سەرۆکی پارتی بوەتا ساڵی ١٩٧٩ داھێنەری ووشەی (سەرۆک بارزانی ) ئێستاش ،مسعودی کوڕی عەمایل، شاگردی باوکیەتی ٤٠ساڵە سەرۆکی پارتییە و پێی دەڵێن سەرۆک بارزانی خوا دەزانێت ئەم ناوی سەرۆک بارزانیە ئەوەیە سەپاندنی خۆیان!
٦.مەلامستەفا ھەر کاتێک گومانیلەتوانا و لێھاتووی ئەندامانی حیزبەکەی ھەبوایە بەمەترسی دەزانی بۆ پێگەو کورسی و دەسەڵاتەکەی و لەناوی دەبرد،!!!بێ شک بەنھێنی و لە کەشێکی گوماناویدا وەک لەناوبرنی چەندین ئەندامی مەکتەب سیاسی لەو سەردەمە ،بەھەمان شێوە مسعود ومەسرور ھەوڵی کپکردنی دەنگی ناڕەزایی و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان لەم سەردەمە، ئەوەی نوسیومە دەنکێکەلە خەرمانێک......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























