<

لانکەی شەهیدبڕیار

25/12/2019, 22:43 (GMT+1)
سەیدصادقم دێهاتیش بی لای من شاری .
چونکە لانکەی چەندەها شەهید بڕیاری .
خاوەن چەندین نوسەری ژیرو هۆشیاری .
زۆرێک مەلاو فەقێت بەخشیوە بەدیاری .

دەستی خوێن ڕێژان سور بو بەخوێنی گەشتان .
نەیانتوانی ڕێگربن لە پێش کەوتنتان .
زامداریان کرد ڕۆح وجەستە نەفامەکان .
بەژیرانە ساڕێژتان کرد
برینەکان .

شەهید بڕیار لەپێناو ماف
شەهیدکرا .
چی ئاوات و خۆزگەی هەبو لەگۆڕ نرا .
لەڕێی ڕاستی نەویستان زمانی بەسترا .
هەستی بەرزی ڕۆشنبیری
لەخاچ درا .

هەر هەنگاوێک کەتۆ ناوتە
بڕیارەکەم .
تا دوا تەمەن وەک وگەوهەر سەیری دەکەم .
هەوڵ ئەدەم هەوڵەکانت زۆربێ یان کەم .
بەڕاستگۆی لە مێژودا تۆمار
بکەم .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان