چاوەڕێ
09/01/2020, 19:34 (GMT+1)

بۆ هێزی لە شکان نەهاتووی حکومەتی هەرێمەوە هەر کەس و لایەک لە خەیاڵیا بێ دەست درێژی بکاتە سەر هەرێم بەدەردێک ئەبرێ تا ئێستا لە گوگڵ باسی لێ نەکرا بێ ، هەر بۆ نمونەلە بیرمانە و دوێنێ بوو ، کاتێ داعش ویستی هێرش بکاتە سەر شەنگال چۆن هێزەکانی حیزبەکەی بەختەوەری سەرۆکی بەناو حکومەت هەڵیان تەکانن و داعشیان وا ڕاونا کە تا ئێستاش هەر ڕائەکەن بۆیە ئامۆزای بەختەوەر کە بە فەرماندە مێژوییەکە ناسراوە
كە ووتی: ئەمە شەڕە راکردنیشی تیایە..! ئەووترێت هێزەکانی هاوپیمانانیش دایمە لەپشتەوەی هێزەکانی حکومەتی هەرێم بوون و نەیان ئەوێرا رووبەرووی داعش بنەوە، ئەوبوو ئەو هێزانە کەوتنە فرۆشتنی ئەو چەکانەی لە حکومەتی هەرێمەوە وەریان گرتبوو ، جا بۆ هەر شەنگال ئەی کاتێ حەشدی شعبی ویستی بچێتە کەرکوکەوە ، هێزەکانی ڕیفراندۆم چۆن بەرنگاریان بونەوە و وایان لێ کردن ناوی خۆیان لەبیر بچێتەوە و تا پردێ راویان نان و هێزەکەی حیزبی ریفراندۆمی هەرێم سێ چوار قەزا و ناحییەی زیایەیان خستە سەر هەرێمی کوردستان ....
ئەوەشمان لەبیر نەچێ ئەقڵ و زهنیەتی دیبلۆماسییانەی حکومەتەکەی بەختەوەر ئەونە ژیر و وورد بینیانەیە چەنووڵاتێک ناویان ناوە " دیبلۆحوتی حکومەتی هەرێم وەک ئیشارەتێک بۆ گەورەیی "ماسی" یەکە وەک حوت وایە ، بۆیە ئەبێ برواما هەبێ کە ئەقڵی دیبلۆحوتانەی حکومەتە بەختەوەرەکەی هەرێم بە جۆر و لە ئاستێکایە کە نەهێڵێ شەر بکەوێتە کوردستانەوە ، لە خفاپترین حاڵەتیشا لەوانەیە خودی بەختەوەری سەرۆکی حکومەت و حاشییەکەی کوردستان بۆ سەلامەتی خۆیان هەرێم بە جێ بێڵن چونکە میللەت هەر دروست ئەبێتەوە ،بەڵام لەو جۆرە حکومەتە ئاستەمە دروست نابێتەوە......
چارەسەرێک تریش وا لەبەردەم بەناو حکومەتەکەی هەرێم ئەویش راگرتنی بەڵانسە لەسەر نەزەرییەی" دوا ڕۆژی ئاب"، بەڵام مەعلوم نیە ئەم جارە کام سوپای هاوڕێ یەتە مواعادەلەکەوە ..با چاوەڕێ بین...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان




























