چین كۆرۆناش تێك دەشكێنێت
07/02/2020, 13:04 (GMT+1)

كە كۆمۆنیستەكان دەسەڵاتیان گرتە دەست , بەرهەمی نەتەوەیی چین تەنها67,91 ملیار دۆلار بوو لە ساڵێكدا, وەلێ ئێستا خاوەند ئابورییەكی زەبلاح قەبارەكەی 14,140,163 ترلیۆن دۆلارە" بێ هۆنگ كۆنگ و ماكاو تایوان", واتا 2076 جار زیادی كردووە لەوكاتەوە, وە زیاتر لە دووجاری داهاتی نەتەوەیی هەر 57 وڵاتە ئیسلامیەكەی جیهانیشە,ساڵانەش بە ئەندازەی وڵاتێكی وەك توركیا ئابوورییەكەی زیاد دەكات, چین لە ساڵی 1986 هاتە ناو یانەی ئابووری ترلیۆن دۆلارەوە, لەو ساڵە بەرهەمی نەتەوەییەكەی گەیشتە 1,037,062 دۆلار.
لە دووشەمەی ڕەشی 3ی ئەم مانگە كە دەرگای بازاڕی پشك كرایەوە, یەكسەر هاڕەی كرد رو لە خوار, لێ دوایی ئارامی گرت لە زیانی 393 ملیار دۆلار راوەستا, 5,8 جاری كۆی بەرهەمی نەتەوەیی چینی لەساڵی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن شوعییەكانەوە ئەو رۆژە كۆرۆنا زیانی دا, لێ كۆڵی نەداو بازاڕی پشكی دانەخست, لە بڕی دوعاو نزاو هانا بردن بۆ ئەفسانەكان زیرەكی دەستكرد كەوتە جەنگەوە بەرامبەر بە كورۆنا, داهێنانەكان كوتنە بواری جەنگی دەستەو یەخەوە, رۆبۆت و زیرەكی دەستكرد لە شەقامەكان بە خێرایی سەرسوڕهێنەر هاووڵاتیان دەپشكنن و نەخۆشەكان رادەگرن و دەیاندۆزنەوە, لەناو نەخۆشخانەكانیش رۆبۆتەكان هەموو كارەكانی چارەسەری ئەنجام دەدەن, لە پاككردنەوەوە تا پشكنینی قوڕگ و چارەسەركردن و دیاریكردنی چارەسەری, دروستكردنی دوو نەخۆشخانەكەش لە ماوەی 9 رۆژدا بونە هێمایەك بۆ بەرەو روبونەوە و دەرخستنی ئیرادە, چینێك پارساڵ 36% بازاڕی پشكی سەركەوت و یەكەمی جیهان بوو, 3ی مانگ بە ترسەوە دەرگای بازاڕی پشكی كردەوە, كۆرۆنا چاركی ئەو دەستكەوتەی لوش دا, بەڵام رۆژانی دواتر پڕیكردەوە, چین تا دێت دەوڵەمەندتر لە رۆژی پێش خۆی دەردەكەوێت, سامانی وڵات ئێستا بایی 63,83 ترلیۆن دۆلارە, لە ساڵی 2003ەوە كە سارس شەڕێكی تری بەسەردا سەپاند , 8,52 جار ئابوورییەكەی زیادی كردووە , ئابوورییەكەی لە 1,660,29 ترلیۆن دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ 14,140,163 ترلیۆن دۆلار, هاوكات ژێرخانەكەی تۆكمەترو پێشەنگی شۆڕشی پیشەسازی چوارو جی 5 یشە هەنووكە, لەوكاتە زۆر زۆر بەهێزتر و دەوڵەمەندتریشە.
چین دوای كۆرۆنا, كە پێشبینی دەكەم زیانە گیانییەكانی 10 جار زیاتری سارس بێت, بە توانایەكی زیاترو خەون گەورەترەوە دێتەوە مەیدان, شەڕ چەندە گەورەو مەترسیدار بێت وێڕای زیانەكان, تونای بەرگری و داهێنان زیاتر دە كات , ئەمە وانەیەكە چینیەكان لەدوای رێپێوانی مەزنەوە هەمیشە لێوەی فێر بوونە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























